فیتنێس و لەشجوانی

مەترسییەکانی رجیمی کیتۆ بزانە پێش ئەوەی پەیڕەوی بکەیت

پێش ئەوەی بڕێکی زۆر لە خواردنی خێرا و ناتەندروست بخۆیت کە دەبنە هۆی زیادبونی کێشی جەستە، پێویستە بیر لەوە بکەیتەوە چۆن ئەو کێشانە چارەسەر بکەیت کە بەهۆی زیادبونی کێش روبەڕوت دەبێتەوە.

بەهەمان شێوە ئەمە بۆ دابەزین کێش راستە، پێویستە پێش ئەوەی هەر بەرنامەیەکی دابەزاندنی کێش پەیرەوبکەیت، دەبێت بزانیت کاریگەرییە لاوەکیەکانی چییە بۆ تەندروستی.

ئەو کەسانەی کیتۆ پەیڕەو دەکەن، رێژەی کاربۆهیدرات و شەکر کەمدەکەنەوە و زیاتر بایەخ بە خواردنی چەوری تەندروست و پرۆتین دەدرێت، مێتابۆلیزم لەبری کاربۆهیدرات چەوری بۆ وزە بەکاردەهێنێت، بەڵام ئەمە بێزیان نییە، ماڵپەڕی onlymyhealth مەترسییەکانی کیتۆی خستوەتەڕو.

یەکەم: دابەزینی پەستانی خوێن
کەمی کاربۆهیدرات دەبێتە هۆی کەمبونەوەی شەکری خوێن لەو کەسانەی توشبوی شەکرەن یان کەسانی ئاسایین، کەسە توشی لەرزین، ئارەقکردنەوە و بورانەوەی دەبێت.

دوەم: بەردی گورچیلە
زۆر خواردنی رێژەیەکی زۆر لە چەوری، وەکو هێلکە، گۆشت و پەنیر، مەترسی دروستبونی بەردی گورچیلە زیاد دەکات.

سێیەم: کەمی مادەی خۆراکی
لەو رجیمەدا بەهۆی ئەوەی جۆری خواردنەکانت سنوردارە، روبەڕوی گرفتی کەمی هەندێک لە ڤیتامین و کانزاکان دەبیتەوە، بەتایبەتی کالسیۆم، فۆسفۆر، مەگنسیۆم و ڤیتامین D.

چوارەم: ئەنفلۆنزا
ئەنفلۆنزای کیتۆ وەکو ئەنفلۆنزای ئاسایی نییە، لەم نەخۆشییەدا توشی سەرگێژخواردن، دڵتێکەڵهاتن و قەبزی دەبیت.

پێنجەم: ئێسک لاواز دەبێت
لەم رجیمەدا ئەو خواردنانە بایەخی پێنادرێت کە پارێزگاری لە ئێسک دەکەن، هەربۆیە ئێسک لاواز دەبێت و روبەڕوی گرفتی گەورەتر دەبیتەوە لەگەڵ زیادبونی تەمەن.

وه‌رگیراوه‌

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button