خولەکانی تۆپی پێی نێوخۆییهەواڵهەواڵی نێوخۆیی
خولهكهى بەڕێوبەرایەتی لاوانی پارێزگای سلێمانی كۆتایهات
چەند کەسایەتیەکی بواری وەرزش و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن
سپۆرت میدیا – سلێمانى
به ئهنجامدانى یارى كۆتایی خولی تۆپی پێی بچوککراوەی کچان كۆتایهات كه له لایهن بەڕێوبەرایەتی لاوانی پارێزگای سلێمانی رێكخرا بوو .
خولەکە ماوەی 10 ڕۆژی خایەندو 6 تیپی سنوری سلێمانی و ھەڵەبجە بەشدارییان تێدا كرد ، كه سەرجەم پێداویستی و تێچووی خولەکە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی لاوانی پارێزگای سلێمانیەوە دابین کرابوو .
پاش ئهنجامدانى یارى كۆتایش ، لە مەراسیمێکدا خەڵات و ڕێزلێنان و پێداویستی وەرزشی بەخشرا بهسهرجهم تیپە بەشدارەکان و چەند کەسایەتیەکی بواری وەرزش و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن.
به وتهى نزار ژاژڵهیی ، بهرێوهبهرى بەڕێوبەرایەتی لاوانی پارێزگای سلێمانی، ئامانجیان له كردنهوهى ئهم خولانه بۆ ھاندان و پشتیوانی و خزمەتکردنی تۆپی پێی کچان و بەرەو پێش بردنیانه له بوارى وهرزش .