دیدار: سپۆرت میدیا
یه‌كێكه له وه‌رزشكاره ناسراوه‌كانى كوردستان و شارى سلێمانى ، حه‌زو خولیاى بۆ وه‌رزشكردن واى لێكردووه كه شاره‌كه‌ى خۆى به‌جێبهێڵیت له پێناو نووسینه‌وه‌و به‌ده‌ستهێنانى خه‌ونه‌كانى ، ئه‌ویش كچه وه‌رزشكار (ساڤیا محه‌مه‌د) ه .
له‌م دیداره‌ى سپۆرت میدیا ، باس له ئه‌زموونى وه‌رزشى خۆى و كۆمه‌ڵێك پرسى تایبه‌ت به وه‌رزشى كچان ده‌كات .
ساڤیا محەمەد سدیق، لە دایکبووى ساڵی 2003 یه‌و ساڵی 2015ەوە دەستى به وه‌رزشكردن كردووه .
ئه‌و ده‌ڵێت ” کەسێک یان پاڵنەرێکی تایبەتی نەبووە، بەڵکو حەز و خولیای خۆى بووه كه هاتۆته نێو دیناى وه‌رزش و به یارى تۆپى باله‌ش ده‌ستیپێكردووه‌و یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانیش یه‌كه‌م وێستگه‌ى وه‌رزشى بووه “.
ئه‌و كچه وه‌رزشكاره كه به شێوه‌یه‌كى ئه‌كادیمیش خوێندكارى به‌شى وه‌رزشه ده‌ڵێت ” ئاستی خوێندنى وه‌رزشى لە کوردستان زۆر باش نیە، کەم و کورى زۆرە، ئەکادیمیای وەرزشیش بێبەش نیە لەمە”
ساڤیا له پاش تووشبوونى به پێكان ، بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى نایابى تۆپى باله‌ى عێراق له ده‌روازه‌ى یانه‌ى ته‌ق ته‌قه‌وه گه‌ڕایه‌وه ، چونكه پێیوایه یانەی تەق تەق گونجاو بووه بۆى تاوەکو یاری زۆر ئەنجام بدات، بگەڕێته‌وه سەر توانایەکی جەستەیی زۆر باش.
ئه‌و وه‌رزشكاره له‌سه‌ر چۆنێتى ئاستى یاری باله به گشتى ده‌ڵێت . ” ئاستی بالەی خانمان لە کوردستان زۆر باشترە بەبەراورد بە بالەی عێراق، لێرە خانمان گرینگی زۆر بە وەرزشی بالە دەدەن”.
به‌هۆى كه‌مى ته‌مه‌نى و ئه‌زموونى پڕ له یاریكردنى ، ساڤیا ده‌ڵێت “خەونم ئەوەیە بگەم بە هەڵبژاردەی عێراق، زیاتر بەرەوپێش بچم لە یارییەکەدا”.
ساڤیا سه‌باره‌ت به پێشكه‌وتنى ئاستى رۆشنبیرى كۆمهڵگاو خێزانه‌كان ده‌ڵێت “ئێستاش رێگری هەیە، بەڵام بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو رێگریەکان زۆر کەمترن، ئێستا خانەوادەکان رێگری لە کچەکانیان ناکەن بۆ گەیشتن بە خەونەکانیان”.