خولەکانی تۆپی پێی عێراقیڕاپۆرت

ئاماری كۆتایی ئەنجامەكانی یانە كوردییەكانی خولی نایابی عێراق

39 گۆڵی لێ تۆماركراوە و توانی 50 خاڵ كۆبكاتەوە

زاگرۆس نانەكەلی

هەر چوار تیپی تۆپی پێی یانەكانی هەولێر و نەورۆز و دهۆك و زاخۆ بەشداری بووی خولی تۆپی نایابی عێراق بۆ وەرزی (2022-2023) ئامارەكانیان لە كۆتایی خولەكە بەمشێوەیە بوو

یانەی هەولێر لە 38 یاری توانی ریزبەندی 6 بێت لە خولەكە وتوانی 16 سەركەوتن و 10 یەكسان و 12 شكست و 44 گۆڵی كردووە و39 گۆڵی لێ تۆماركراوە وتوانی 58 خاڵ كۆبكاتەوە.

یانەی نەورۆز لە ریزبەندی 11یەم و توانی 14سەركەوتن و 9یەكسان بوون و 15 شكست و 45 گۆڵی تۆماركردووە و 43 گۆڵی لێ تۆماركراوە و 51 خاڵ بكاتەوە.

یانەی دهۆك لە ریزبەندی 12 مایەوە وتوانی 11 سەركەوتن و 17 یەكسان بوون و 10 شكست تۆماربكات و 34 گۆڵی تۆماركردووە و 39 گۆڵی لێ تۆماركراوە و توانی 50 خاڵ كۆبكاتەوە.

یانەی زاخۆ لە ریزبەندی 15یە و توانی 9سەركەوتن و 15 یەكسان بوون و14 شكست تۆماربكات و 39 گۆڵی تۆماركردووە و 43 گۆڵی لێ تۆمار كراوە و42 خاڵی كۆكردۆتەوە.

تێكڕای ئامارەكانی هەر چوار یانەیە كوردییەكە لە خولی تۆپی پێی نایابی عێراق بەمشێویە

152 یارییان كردووە،50 سەركەوتنیان بەدەست هێناوە،51 یەكسان بووون و 51 جاریش تووشی شكست بوونە.

هەروەها توانیویانە 162 گۆڵ تۆماربكەن و هەروەها 163 گۆڵیان لێ تۆماركراوە.

یانەی نەورۆز زۆرترین گۆڵی تۆماركردووە كە 45 گۆڵە ودواتر هەولێر 44 وئینجا زاخۆ 39 گۆڵ و دواتریش دهۆك 34 گۆڵ.

هەردوو یانەی هەولێر و دهۆك كەمترین گۆڵیان لێ تۆماركراوە كە 39 گۆڵە ودواتر یانەی زاخۆ 42 گۆڵی لێ تۆماركراوە و زۆرترین گۆڵیش یانەی نەورۆز لێی تۆماركراوە كە 43 گۆڵە

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button