ڕاپۆرتهاوپۆلنه‌كراوهەمەڕەنگ

نهێنییه‌ گه‌وره‌كانى ژیانى دكتۆر ئه‌یاد نوره‌دین

رۆژى 16 ى 8 ى 2019 ، وه‌رزشى كوردستان و شارى سلێمانى به‌ تایبه‌ت ، یه‌كێك له‌ دڵسۆزترین و چالاكترین كه‌سایه‌تییه‌ ئه‌كادییمیه‌كانى وه‌رزشى له‌ده‌ستدا ئه‌ویش دكتۆر ئه‌یاد نوره‌دین بوو .

دكتۆر ئه‌یاد كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ ره‌مزه‌ گه‌وره‌كانى وه‌رزشى شارى سلێمانى داده‌نرا، به‌ تایبه‌ت یارى باسكه‌ ، له‌ ته‌مه‌نێكى كه‌م به‌ نه‌خۆشیه‌كى كتوپڕ ماڵئاوایى كرد .

سپۆرت میدیا له‌ كه‌سه‌ نزیكه‌كانى ئه‌و وه‌رزشكارو مامۆستاییه‌ى زانكۆ زۆر پرسیارى سیفاتى كرد ، سه‌رجه‌مى وه‌ڵامه‌كانیش به‌و شێوه‌یه‌ بوو كه‌ ناوبراو كه‌سێكى خاكى و پڕاو پڕ بووه‌ له‌ زانست و شوێنى ئه‌و كه‌سه‌ش پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌سته‌مه‌و ده‌ڵێن ده‌بێت هه‌میشه‌ له‌ یاد بێت و كۆلیجه‌كه‌شى ره‌مزى ئه‌و مامۆستایه‌ به‌ زیندووى رابگرێته‌وه‌و هیچ نه‌بێت یه‌كێك له‌ هۆڵه‌ وه‌رزشیه‌كانى بكاته‌ ناوى ئه‌و مامۆستا كۆچكردووه‌ .

مامۆستا توانا له‌تیف كه‌ ئێستا له‌ زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌یه‌و پێشتر خوێندكارى دكتۆر ئه‌یاد بووه‌و یه‌كێك بووه‌ له‌ كه‌سه‌ نزیكه‌كانى .

یەکێکە لەو مامۆستا بەڕێزانەی کە هەمیشە لە دڵمدا بونی دەمێنێتەوە ئەوەش لەبەر چەند هۆکارێکی کە بۆ ژیانی مامۆستای خۆشم سودی لێ دەبینم یەکێک لەو هۆکارانەی د.ئەیاد
ئەوەبوو کەسێکی سادە و خاکی بوو ئەوەی نەبوو بڵێت من مامۆستام خوێندکار بەچاوێکی بچوکترەوە سەیر بکات هه‌میشه‌ وەک هاوڕێک وا بوو لەگەڵمان
زۆر بەی کاتەکانی لە ناو کۆلێج لەگەڵمان دەوەستا ،هەتا مام .

کەریمێک هەبوو کارگوزار بوو زۆربەی جاریش لەگەڵ ئەودا دەوستا و سوعبەتی دەکرد ئەم سیفەتەیم زۆر بەدڵ بوو خاکی بون و سادەیەکەی ،دووەم سیفەتی دیکەی ئەوە بوو کەسێکی زۆر بە ئەخلاق و داوێن پاک بوو لە هەمان کاتدا جیاوازی خوێندکاری کوڕو کچی نەدەکرد زیاتر لەخوێندکارە کوڕەکان نزیک بوو .

سێیەم سیفەتی دیکەی ئەوە بوو کەسێکی زۆر زیرەک بوو لە بواری خۆی کە وانەی ئاماری پێ وتوم کەسێک بوو بە یەک سانێ سەیری دەفتەرەکەی دەکردیت نەتیجەی کۆتای پێ دەوتیت دەیزانی هەڵەکانت چی بووە پێشی دەوتیت ئەونە دێنێت ،د.ئەیاد لەبواری خۆی باوەڕم نیە کەسی وا دروست بێتەوە ئەوەندە زیرەک بێت .

بەنیسبەت بەوەفای بونی من پێم وایە کەسەکان تا لەژیاندان ڕێزیان بگیرێت نەوەک دوای مردن ، من لێرە نامەوێت بیشارمەوە.

زۆربەی ئەو مامۆستایانەی کە ماسته‌ر تاکو پڕۆفیسۆر دڵنیام لەوەی د.ئەیاد هاوکاری هەمویانی کردووە لە نەتیجەی ئەحسای بەحسەکانیان بە بێ بەرامبەریش ،بەڵام من لەم دوایانە شتێکم بیست بەڕاستی پێم ناخۆش بوو بەحساب د.ئەیاد مرەشەح بووە بۆ پۆستێک لە کۆلێج وەرزش دایان نەناوە ئەوەش زۆر تەسیری لێکردوە من پێم وایە دەبوو هەموو مامۆستاکان لەسەر بونی ئەو بەو پۆستە هەڵوێستیان هەبوایە چونکە د.ئەیاد جگە چاک و دڵسۆزی و هیلاکی و ماندوبونی بۆ مامۆستایان کۆلێجی وەرزش کەسێکی داوێن پاک و سادە و ڕاستگۆ بوو وە دڵنیام سەرکەوتوو دەبوو زوڵمیشی لەکەس نەدەکرد.
بەدەر لە بیروبۆچونی حیزبی ئیش و کارەکانی بۆ هەموان جێبەجێ دەکرد بەڵام نەیان کرد……… !هەندێک شتی دیکەم بیستوە کە بۆیان کردوە وەک زانکۆی سلێمانی کۆلێجی وەرزش چلەی ماتەمینی ئەمانە پێم وایە کارێکی باشە دەستیان خۆش بێت ،د.ئەیاد ئەوەی پێی بوو پێشکەشی کرد بە زیادەوە .

هاوکاری مامۆستایانی کۆلێج وەرزش و کۆلێجەکە و زانکۆی سلێمانیش بوو بێ جیاوەزی لە ئیش و کاری بەحس و کاری دیکەدا ،من لێرەوە وەک مامۆستایەکی کۆلێجی وەرزش زانکۆی هەڵەبجە هەم وەک خوێندکارێکی د.ئەیاد زۆر سوپاسی دەکەم کە لەکاتێکدا زانکۆی هەڵبجە مامۆستای کەم بوو پێویستی بە هاوکاری بواری بەڕێزیان بوو
کە زۆر دڵسۆزانە چەند ساڵێکی خزمەتێکی زۆر باشی کۆلێجی وەرزشی زانکۆی هەڵه‌بجەی کرد کە هەمیشە باسی دڵسۆزی و زیرەکی شتە جوانەکانی دەکەین
دوعای خێری بۆ دەکەین خودا لێی خۆش بێت ،

بەنیسبەت دژایەتی کردنەوە من لەوەتی د.ئەیادم ناسیوە چەنیش تێکەڵی بووم
قەت لێم نەبیستوە باسی هیچ کەسێک بکات بەخراپە کەسێکی ناخ پاک بوو ئیلاقەی کەسی نەبوو ، ئەگەر خراپەیەکیشی هەبووبێت بۆ خۆی خراپ بووە نەوەک کەسانی دیکە ،
بۆیە هەرکەس منافەسەی بکات تەنها مەبەستی لایەنی عیلمەکەی بووە نەوەک خراپی د.ئەیاد وە پێشم وایە ئەوانەی مونافسەیان کردبێت نەیان توانیووە وەک ئەوبن لە لایەنی عیلمی وە من وەک خۆم نەشم بیستوە کەس منافەسەی کردبێت ،

د.ئەیاد گەوهەرێک بوو لە بواری خۆی لە دەستدانی د.ئەیاد و نمونەی وەک د.ئەیاد زیانێکی گەورە دەبێت لە وەرزشی کوردستان دەکەوێت جێگەیان قەت پڕ نابێتەوە

ئـاهــ کەناوی دێت یان وێنەیەکی دەبینم موچرک بەگیانم دادێت …

ئه‌مه‌ وته‌ى نه‌جم شێخ نه‌سره‌دین ، ده‌رچووى كۆلیجى وه‌رزشى زانكۆى سلێمانى و راهێنه‌رو پاڵه‌وانى دیارى یارى مه‌له‌وانیه‌و یه‌كێكه‌ له‌و خوێندكارانه‌ى له‌ دكتۆر ئه‌یاده‌وه‌ زۆر نزیك بووه‌ ، ئه‌و ده‌ڵێت کاک دکتۆری ڕەحـمەتی جگەلەوەی مامۆستام بوو وەک برای گەورەم بوو چ لەکاتی دەوام چ دوای تەواوبوونیشم لەکۆلێج پەیوەندیەکی بتەومان هەبوو، قەت بەناوی خۆشمەوە بانگی نەدەکردم هەر دەیووت کـوێخــا کاک دکتۆری ڕەحـمەتی جیاواز لەهەموو مامۆستاو دکتۆرەکانی کۆلێجی پەروەردەی وەرزش بوو.

نەبـوو خوێنکارێک ڕقی لێ بێت لەبەر ئـەوەی هەمیشە دەرگای ژوورەکەی وەڵا بـوو بەڕووی خوێنکاراندا هاوکاری دەکردن لەو کێشانەی ڕووی ئەدا هەمیشە پشتگیری خوێنکاری دەکرد لەو غەدرانەی دەکرا دەنگی خوێنکاران بـوو هەر ئەمەش وای کردبوو کە زۆرجار دژایەتی دەکرا بیرمەلەیەکێک لەوانەکاندا خوێنکارێک لەگروپەکەمان ۳۹ لە ٤۰هێنابـوو کاک دکتۆری ڕەحمەتی ووتی وەڵا ئیمتیحانی مامۆستاکەشی بکەم ۳۰ ناهێنێت ، هەرلەبەئەم هەڵوێستانەبـوو هەندێک لەمامۆستاکان دژایەتیان دەکرد.

مافى ئه‌م ستۆریه‌ بۆ سپۆرت میدیا پارێزراوه‌

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Check Also
Close
Back to top button