ڕاپۆرتهونەرەبەرگرییەکان

ئاران سه‌ركه‌وتنه‌كانى گه‌یانده‌ به‌ریتانیا

سه‌رقاڵى مه‌شق بووه‌ له‌ یارییه‌ هونه‌ره‌ به‌رگرییه‌كان

سپۆرت میدیا -سۆزیار یوسف

له‌ ته‌مه‌نى شه‌ش ساڵیه‌وه‌ هاتۆته‌ نێو دنیاى وه‌رزشه‌وه‌ ، هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ خولیایه‌كى زۆرى بۆ ئه‌و بواره‌ بووه‌و تاوه‌كو ئه‌وه‌ش وای لێكرد به‌ به‌رده‌وام له‌ دره‌وشانه‌وه‌و سه‌ركه‌وتن بێت ئه‌ویش وه‌رزشكارى دیار ( ئاران عه‌لی)یه‌.

ئاران له‌ ساڵى 2001 له‌ دایكبووه‌، هه‌ر له‌ منداڵیه‌وه‌ لاى برایه‌كى خۆى كه‌ ئه‌ویش وه‌رزشكار بووه‌ به‌ ناوى شاڵاو هاوشانى مامۆستا پاڵه‌ سه‌رقاڵى مه‌شق بووه‌ له‌ یارییه‌ هونه‌ره‌ به‌رگرییه‌كان ،

دواى ئه‌وه‌ى ده‌زانرێت ئاران ئاستێكى به‌رزى هه‌یه‌ به‌شدارى پاڵه‌وانێتییه‌كانى كوردستان و عێراق ده‌كات و چه‌ندین ئه‌نجامى به‌رز ده‌سته‌به‌ر ده‌كات هاوكات ده‌بێته‌ دووه‌مى رۆژئاواى ئاسیا و دووه‌مى عێراق و یه كه مى باكورى عێراق له ستایله كانى mma -muay thai- kick boxing k1 .

ئاران ساڵى رابردوو بریارده‌دات بۆ ژیانى داهاتووى و بره‌ودان به‌ وه‌رزشه‌كه‌ى گه‌شتى وڵاتى به‌ریتانیا بكات و پاش مه‌شقێكى چڕو پڕ ، رۆژانى رابردوو یارییه‌كى گرنگى له‌
پاڵه‌وانێتى south west fight series به‌به‌شدارى پاڵه‌وانانى دیارى ئه‌و وڵاته‌ .

ئارانى كورد، له پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ یارییه‌كه‌ى co main event بوو واته‌ یاری سه‌ره‌كى ، تێدا به‌رامبه‌ر یاریزانێك بوو به‌رامبه‌ر ئیلیس وارینگ ، پاش هاتنه‌ ناوه‌وه‌ى ئاران به‌ ره‌مزو كلتورو جلوبه‌رگى كوردى توانى پاش سێ راوند یاریكردن ، ئاران سه‌ركه‌وتن بنووسێته‌وه‌ .

ئاران به‌ سپۆرت میدیاى وت ” ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ بۆ من زۆر گرنگ بوو ، هه‌ر دوا به‌ دواى ئه‌وه‌ش خۆم ئاماده‌ده‌كه‌م بۆ پاڵه‌وانێتییه‌كى گه‌وره‌ “.

ئاران پێشتر له‌ كوردستان به‌ده‌ر له‌ یارییه‌ دڵخوازه‌كه‌ى خۆى ، یاریزانێكى دیارى گۆڕه‌پان و مه‌یدانیش بوو له‌ یانه‌ى سیروانى نوێ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌شى خاوه‌نى چه‌ندین ده‌ستكه‌وته‌ .

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Check Also
Close
Back to top button