هاوبیر عەبدوڵا مێژوویەکی گەورە دەنوسێتەوە
هەڵبژاردەی عێراق بۆ کیک بۆکسینگ نازناوی سیانزه‌یه‌مین پاڵەوانێتی عەرەبی بەدەستهێنا کە ئێوارەی شەممە لە دیمەشقی پایتەختی سوریا بە بەشداری نزیکەی 165 یاریزان نوێنەرایەتی 10 هەڵبژاردەی عەرەبی كۆتایهات .
یاریزانانی ھەڵبژاردەی عیراق توانیان 18 میدالیای زێڕ و 11 میدالیای زیو و4 میدالیای برۆنز به‌و شێوه‌یه‌ش به كۆى گشتى توانیان پله‌ى یه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێنن .
له پاڵه‌وانێتییه‌كه دوو راهێنه‌رى كورد‌و یاریزانێكى كیك بۆكسێنگ هاوشاندى هه‌ڵبژارده‌ى كیك بۆكسێنگى عیراقن بوون .
هاوبیرعه‌بدولڵا، راهێنه‌رى كوردى هه‌ڵبژارده‌ى كیك بۆكێسێنگى عیراق له لێدوانێكى تایبه‌ت رایگه‌یاند، پاڵه‌وانێتیی عه‌ره‌ب له وڵاتى سوریا به به‌شدارى 10 وڵاتانى عه‌ره‌ب به‌رێوه‌چوو سێ سیستم له پاڵه‌وانێتییه‌كه په‌یڕه‌وكرا كه عیراق له هه‌ر سێ سیستمه‌كه توانى پله‌ی یه‌كه‌م بچنێته‌وه، كه یه‌كێك بوو له پاڵه‌وانێتییه‌كه به‌هێزه‌كان له مێژوودا، خۆشبه‌ختانه له زۆربه‌ى كێشه‌كان توانیان میدالیاى زێڕ ببه‌نه‌وه.
وتیشى بۆ ئه‌م پاڵه‌وانێتییه وه‌ك راهێنه‌رانى كورد، هاوبیر عه‌بدوڵاو كارزان جه‌عفه‌ر به‌شداربووین ، سێ یاریزانى كوردیش پاڵێوراوبوون بۆ به‌شداریكردن به‌ڵام یه‌كێك له یاریزانه‌كان كێشه‌ى له پاسپۆرته‌كه‌ى هه‌بوو بۆ گه‌شتكردن هاوكات یاریزانێكى تریش پێكانى هه‌بوو .
وتیشى؛ ته‌نیا یاریزانى كورد له پاڵه‌وانێتییه‌كه ركابه‌رى كرد بۆ هه‌ڵبژارده‌ى عیراق ئاوات خالید بوو كه توانى میدالیاى برۆنز بباته‌وه‌و پله‌ى سێیه‌مى به‌ده‌ستهێنا.
هه‌رێز جه‌مال-تایبه‌ت