هەواڵهەواڵی نێوخۆیی

دوا ئاگادارکردنەوە بۆ یانەی رانیە

ئەم بڕیارو راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد

رۆژى شەممە 16-12-2023 بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک و سکرتێر و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیارو راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد .
1- دانان و پەسندکردنی لیژنەی ناوبژیوانان :
کرێکار زرار / سەرۆک لیژنە
نەوزاد ساڵح / جێگر
د.ئەحمەد جەلال / ئەندام
شێروان فاڕوق / ئەندام
عبدالله عابد / ئەندام
سۆران ئەحمەد / ئەندام
2- پێبژاردنی یانەی زاخۆ بە بڕی 500 هەزار دینار بەهۆی پەخشی راستەوخۆی یاری نێوان یانەی زاخۆ و یانە پێشمەرگەی هەولێر لەگەڕی 9ی خولی نایابی کوردستان ، بەدووبارەکردنەوەی سزای دیکە دەدرێن .
3- سەبارەت بەیاری نێوان یانەی سەیدسادق و یانەی ئاکرێ :
بەهۆی فڕێدانی یاری ئاگرین بۆ نێو یاریگا بڕیاردرا بەپێژاردنی یانەی سەیدسادق بەبڕی 150 هەزار دینار ، بەدووبارەکردنەوەی سزای توند دەدرێن .
4- سەبارەت بەیاری نێوان یانەی دهۆک و یانەی دەربەندیخان :
أ- بەهۆی وەرگرتنی کارتی سوور لەلایەن ناوبژیوانەوە بۆ سەرپرستیاری یانەی دەربەندیخان ( عادل محمد ) بڕیاردرا بە پێبژاردن بە بڕی 250 هەزار دینار ، بەدووبارەکردنەوەی سزای دیکە دەدرێت .
ب- بەهۆی وەرگرتنی کارتی سوور لەلایەن ناوبژیوانەوە بۆ یاریدەری راهێنەری یانەی دهۆک ( عامڕ ئیسماعیل ) بڕیاردرا بە پێبژاردن بە بڕی 250 هەزار دینار ، بەدووبارەکردنەوەی سزای دیکە دەدرێت .
5- سەبارەت بەیاری نێوان یانەی رانیە و یانەی شەقڵاوە :
أ- ئاگادارکردنەوی یانەی رانیە بەکۆنتڕۆڵکردنی یاریگا و ڕێگەگرتن لە هاتنە ژوورەوەی هاندەران دوای کۆتایی یاری .
ب- دوورخستنەوەی هاندەران لە ژووری ناوبژیوانان .
تێبینی : ئەمە دوا ئاگادارکردنەوەیە بۆ یانەی رانیە بەپێجەوانەوە یاریەکانیان دەگوازرێتەوە یاریگایەکی تر .
راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button