هەواڵی نێوخۆیی

هانده‌رانیى شێروانه‌ سزا دران

سەبارەت بە خولی ڕاهێنەرانی کوردستان

شەممە 17-2-2024 بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک و سکرتێر و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیارو راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد .

1_ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ڕاهێنەر و کچە یاریزانانی یانەکانی کوردستان بە بەشێکی سەرەکی لە هەڵبژاردەی کچانی عێڕاق دەزانێت، بۆیە بە پێویستی دەزانین و داواکارین لە لێژنەی سزاکان لە یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق بە بڕیاری سزادانی هەر یەک لە ڕاهێنەر ( مەزن محەمەد ) و یاریزانان ( خەڵات ئەسعەد و ئاواز یونس ) دا بچێتەوە کە بۆ ماوەی ساڵیک سڕ کراون، ئێمە لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئەم سزایە بە دروست و ڕەوا نازانین و پێمان وایە زوڵم لە ڕاهێنەر و یاریزانەکان کراوە چونکە لێژنەی سزاکان لە یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق بێ گەڕانەوە لە گوێ گرتن لە ڕاهێنەر و یاریزانان سزاکەی دەرکردووە، بۆیە دووبارە داواکارین پێداچوونەوە لە سزاکەیان بکەن.
2_ سەبارەت بە خولی ڕاهێنەرانی کوردستان:

ێ_ خولی ڕاهێنەرانی کوردستان ( گڕوپی هەولێر ) ڕۆژی هەینی داهاتوو 23\2\2024 لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دەستپێدەکات و بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
ب_ خولی ڕاهێنەرانی کوردستان ( گڕوپی سلێمانی ) ڕۆژی شەممە 2\3\2024 لە شاری سلێمانی دەستپێدەکات و بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
ج_ لە داهاتوویەکی نزیک ناوی بەشداربووانی سەر هەر دوو گڕوپ و کاتی دەسپێکی ڕۆژانەی خولەکە و وردەکاری زیاتر بڵاو دەکەینەوە.
3_ بانگهێشتکردنی سەرپەرشتیاری خولی نایابی کوردستان ( ئەحمەد عەبدوڵا ) بە ئامادەبوونی لە کۆبوونەوەی داهاتووی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان.
4_ سەبارەت بە یاری نێوان یانەی زاخۆ و یانەی شەقڵاوە لە گەڕی نۆزدەمی خولی نایابی کوردستان، بە هۆی کەمتەرخەمی لە یاریەکە، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی ناوبژیوانی یاری بۆ ( 4 ) یاری.
5_ سەبارەت بە یاری نێوان یانەی سۆران و یانەی پێشمەرگەی هەولێر لە گەڕی بیستەمی خولی نایابی کوردستان، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی یاریدەدەری یەکەمی ناوبژیوان بۆ ( 2 ) یاری.
6_ سەبارەت بە یاری نێوان یانەی شێروانە و یانەی زاخۆ لە گەڕی بیستەمی خولی نایابی کوردستان:
ێ_ بە هۆی هەڵسوکەوتی نا وەرزشی هاندەرانی یانەی شێروانە، بڕیاردرا بە پێبژاردنی یانەی شێروانە بە بڕی 250000 دووسەد و پەنجا هەزار دینار.
ب_ ئاگادار کردنەوەی کۆتایی بۆ یانەی شێروانە بە کۆنتڕۆڵکردنی هاندەرانی، بە پێچەوانەوە تووشی سزای قوڕس دەبن.
7-سەبارەت بە یاری نێوان یانەی چۆمان و یانەی خەلیفان لە گەڕی سێیەمی خولی پلە دووی کوردستان، ئاگادار کردنەوەی کۆتایی بۆ یانەی چۆمان بە کۆنتڕۆڵکردنی هاندەرانی، بە پێچەوانەوە تووشی سزای قوڕس دەبن و یارییەکانیان دەگوازرێتەوە دەرەوەی یاریگای خۆیان.
8_ بە هۆی کەمتەرخەمی لە یاری نێوان یانەی هەڵەبجەی شەهید و یانەی خاک لە گەڕی دوازدەمی خولی پلە یەکی کوردستان، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی ناوبژیوانی یاری بۆ ( 4 ) یاری.
9_ سەبارەت بە یاری نێوان یانەی کۆیە و یانەی خانەقین لە گەڕی دوازدەمی خولی پلە یەکی کوردستان:
ێ_ بە هۆی کەمتەرخەمی لە یاریەکە بڕیاردرا بە ڕاگرتنی ناوبژیوانی یاری بۆ ( 4 ) یاری.
ب_ سڕینەوەی کارتی زەردی یاریزانی یانەی کۆیە ( ساڵح جومعە ) ژمارە ( 10 ).
10_ بە هۆی بەکارهێنانی وتەی نەشیاو بەرامبەر بە سەرپەرشتیاری یاری و یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە یاری نێوان یانەی سیروانی هەڵەبجە و یانەی ئافرەتانی دهۆک لە خولی فوتساڵی کچان، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی ڕاگەیاندنکاری یانەی سیروانی هەڵەبجە ( سەلمان عەبدوڵا ) لە سەرجەم چالاکیەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆ وەرزی 2023\2024.
راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button