
تیپى تۆپى دهستى یانهى سلێمانى جارێكى دیكه سهركهوتنى بۆ خولى بژاردهى یانهكانى عێراق بهدهستهێنا.
فیدراسیۆنى تۆپی دەستی عێراق بڕیاریدا ئەو چوار یانەیەی بۆ قۆناغی کۆتایی خولی نایابی تۆپی دەستی یانەکانی عێراق سەرکەوتون راستەوخۆ بەشداری وەرزی ئەمساڵی خولی بژاردە بکەن، بەوەش یانەی سلێمانی بە شایستەیی گەڕایەوە ڕیزی گەورەکانی عێراق.
فیدراسیۆنى تۆپی دەستی عێراق بڕیاریشیدا رۆژی 29ی ئەم مانگە یەکەمی کۆمەڵەی باکور کە یانەی سلێمانییە بەرامبەر دوەمی کۆمەڵەی باشور کە یانەی قاسمە یاری بکات و براوەیان بۆ یاریی کۆتایی خولی نایاب سەربکەوێت و لە یاریی دەستەبەرکردنی نازناوەکەشدا بەرامبەر براوەی فتوە و ناسڕیە یاری بکات.