تۆپی دەست
دەستەکانی سلێمانی بەسەرکەوتن دەستیان پێکرد
یارییەکانی خولی نایابی تۆپی دەستی یانەکانی کوردستان دەستی پێکردو کورانی یانەی سلێمانیش کاروانی یارییەکانی خولەکەیان بەسەرکەوتن دەستپێکرد.
دوای ئەوەی یارییەکەی سلێمانی و کۆیە بەهۆی پچڕانی تەزوی کارەباوە لە کۆیە تەواو نەکراو لە خولەکی۱۷دا یارییەکە راگیرا، ئەمرۆ یارییەکە لە سلێمانی تەواو کرا.
یاریزانانی یانەی دایک وەک پیشەی هەمیشەیی خۆیان لە یارییەکەدا بەبەهێزی دەرکەوتن و لەکۆتایشدا بەئەنجامی (۳۱ـ۲٥)گۆڵ سەرکەوتنیان تۆمارکرد.
بێوەی ئەحمەد