چۆن بتوانین کۆئەندامی بەرگری لەشمان بەهێز بکەین

زۆربەی لێکۆڵینەوە زانستیەکان ئەوەیان سەلماندوە کە کەجۆری ژینگەو ئاووهەواو خواردن وئاستی ماندوبون وشێوەی خەوتن کاریگەری بەهێزو هاوبەشیان هەیە لەسەر کاردانەوەکانی کۆئەندامی بەرگری مرۆڤ
بۆ نەخؤشیە ڤایرؤسیەکان بەتایبەتی لە ٢٠ ساڵی یەکەمی مرۆڤ کەتوانای مرۆڤ لەو تەمەنەدا باشترە بۆ ڕاهاتن لەگەڵ ژینگە جیاوازاکاندا کەئەمەش دەبێتە بنەمایەک بۆ درۆستبونی کۆئەندامیکی بەهێزی بەرگری لەچاو کەسە بەتەمانەکاندا کە لەسەرەتاکانی ٢٠ ساڵی یەکەمیدا
پەیڕەوی سیستمێکی گونجاوو تەندروستی نەکردبێێت بۆ شێوەی ژیانی خۆی لە خواردن و خەوو وەرزشکردن هەر لەبەر ئەم هۆکارەیە کەجیاوازی هەیە لە سیستمی بەرگری لەش بۆ نەخۆشی لە بەتەمەنێکەوە بۆ بەتەمەنێکی تر ومەرج نیە هەموو بەتەمەنەکان سیستمی بەرگریان بۆ نەخۆشە ڤایرۆسیەکان وەک یەک بێت . لەبەر ئەم هۆکارە گەنجەکانمان دەتوانن هەر لەسەرەتاوە سیستمێکی بەرگری باش بۆماوەیەکی زۆر و تەمەنێکی زۆر بەرجەستە بکەن .
زانیاری فیسۆلۆجی : (پ.ی.د سیروان حامد ڕەفیق)