یه‌كێتى بۆردێكى وه‌رزشى داده‌مه‌زرێنێت
یه‌كێتیى نیشتیمانى كوردستان له رێگه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى حزبه‌كه‌وه بۆردێكى وه‌رزشى داده‌مه‌زرێنێت كه ده‌بێته خاوه‌نى بریارى یه‌كه‌مى وه‌رزشى .
به پێى زانیارییه‌كانى سپۆرت میدیا، بۆرده‌كه له حه‌وت كه‌س پێك دێت و ده‌بێته بۆردى وه‌رزش و گه‌نجان و به‌رپرسى یه‌كه‌م ده‌بن له سه‌رپه‌رشتى وه‌رزشى ژێر ده‌ستیان هه‌روه‌ها دانان و لادانى ئه‌و به‌ركه‌وتانه‌ى ده‌یان بێت له سێكته‌ره حكومیه‌كان و حزبیه‌كان له بوارى وه‌رزشى و گه‌نجان .
زانیارییه‌كان ئه‌وه ده‌خه‌نه روو ئه‌و حه‌وت كه‌سه‌ى پۆسته‌كان وه‌رده‌گردن هه‌ر كه‌سه‌و له ناوچه‌یه‌كه‌وه كاندید ده‌بێت و نوێنه‌رایه‌تى ده‌ڤه‌رێك ده‌كه‌ن .
سپۆرت میدیا زانیویه‌تى ، ته‌واوى هه‌یكه‌لى بۆرده‌كه له كۆتایى نزیكه‌و بریاره به‌منزیكانه ئاشكرا بكرێت .
هاوكات چه‌ندین كه‌س وه‌رزشى نزیك له یه‌كێتی نیشتمانى سیڤیان ئاراسته كردووه تاوه‌كو ببه‌نه ئه‌ندامى سه‌ره‌كى بۆرده‌كه .
زانیارییه‌كانى سپۆرت میدیا پشت راستى ده‌كه‌نه‌وه، پاش دروست بوونى بۆرده‌كه ته‌واوى گۆرانكارییه‌كان له‌و پۆسته وه‌رزشیانه ده‌كرێت به حكومى و حزبیه‌وه كه به‌ركه‌وته‌ى ێه‌كێتى ده‌بن .
سپۆرت میدیا – تایبه‌ت