هاوكارى دارایى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی گه‌یشته یانه‌كانى كه‌ركووك
له درێژه‌ى هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كانى لاهور شێخ جه‌نگى ، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتیمانى كوردستان بۆ وه‌رزشكاران و یانه وه‌رزشییه‌كان ، هاوكارى دارایى گه‌یه‌ندرایه یانه‌كانى كه‌ركووك به‌شدار له خولى پله‌یه‌كى كوردستان .
هاوكارییه‌كه له لایه‌ن نووسینگه‌ى وه‌رزشى شێخ لاهور شێخ جه‌نگییه بۆ تیپه به‌شداره‌كانى خولى پله‌یه‌ك كه یانه‌كانى ئاڵتۆن كۆپرى و خاكى گرته‌وه ، پاش ئه‌وه‌ى ئه‌و دوویانه‌یه له خولى پله‌یه‌كى ئه‌م وه‌رزه به‌شدارن به‌هۆى برینى مینحه‌ى مانگانه‌یان له لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه كاریگه‌رى ته‌واو له‌سه‌ریان چالاكییه‌كان دروست ببوو.
هاوكات له په‌راوێزى هاوكارییه‌كان ، هاوكارى یانه‌ى شۆریجه‌ى شارى كه‌ركووك كرا كه ئه‌وانیش تیپى تازه‌پێگه‌یشتوانى له خولى نایابى كوردستان به‌شداره .
هه‌ر له ماوه‌ى ئه‌م مانگه ، له چوارچێوه‌ى ئه‌و هاوكارى و پاڵپشتییانه هاوكارى دارایى یانه‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید ، سه‌یدسادق ، خانه‌قین ، رزگارى ، له خولى پله‌یه‌كى كوردستان و یانه‌ى چه‌مچه‌ماڵ له لایه‌ن نووسنگه‌ى وه‌رزشى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتیمانى كوردستانه‌وه كراوه .