یاریزان چەند کاتی پێویستە بۆ گەڕانەوەى بهرهو باری پێش وەستانی خولی نایاب
ھیچ یانەیەک لە بەرواری ١٢ ی مانگی سێ ڕاھێنانی بە کۆمەڵی ئەنجامنەداوە .
یاریزان بە گشتی لە حەفتەیەکدا ٣ بۆ ٤ ڕاھێنانی تاکی ئەنجام داوە ، وە یاریزانیش ھەیە ھیچ ڕاھێنانێکی ئەنجام نەداوە . !
ئەگەر یاریزان لە کاتی خول یەک ڕاھێنان ئەنجام نەدات ئەوە کاریگەری لەسەر ئاستی یاریزانەکە دروست دەکات بەپێی جۆری ئەو ڕاھێنانەی کە ئەنجامی نەداوە و باشتر وایە بە سەرەکی یاری پێ نەکرێت لە یاری داھاتوو .
جۆری ڕاھێنانەکان کاریگەری خراپەکان دیاری ئەکات ئەگەر بێت و ئەو ڕاھێنانەنیش کە یاریزانەکە ئەنجامی نەداوە گەڕانەوە بێت بۆ باری ئاسایی کە ئەم ڕاھێنانە زیاتر ھۆکارە بۆ پشوی یاریزانەکان ئەوا کاریگەری خراپی دەبێت چی بکات بە ئەوەی ئەگەر ڕاھێنانەکە توانای جەستەی یان تاکتیکی بێت .
ئەمە بۆ یەک ڕاھێنان !
یاریزانەکان ئێستا یەک مانگە لە ماڵەوەن . ئەبێ چەند ڕاھێنانیان فەوتابێ ؟!
پێویستە پێش دەست پێکردنەوەی خولی نایابی کوردستان ( سێ بۆ چوار ) هەفتە مۆڵەت بدرێت بە یانەکان بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ باری ئاسایی .
دەبێت یانەکان سەر لە نوێ ئاستی توانای جەستەی یاریزانەکان تاقی بکەنەوە بە زانینی ئاستی لێدانی دڵی یاریزان
پێویستە ڕاھێنان لە سەرجەم بوارەکانی جەستەی و تاکتیکی ئەنجام بدرێت
پێویستە چەند یاریەکی دۆستانەو ئامادەکاری ئەنجام بدرێت
نابێت ڕاھێنانی زۆر قورس ئەنجام بدرێت و پەلە بکرێت لە گەڕانەوەی ئاستی یاریزان چونکە کاریگەری خراپ دروست دەکات و دەبێتە ھۆی ڕاھێنانی زیادە .
سهلاح مەحموود
ماستەر لە زانستی ڕاھێنان