لاڤان ئه‌حمه‌د ؛ ئه‌و وهرزشكارهى به بێده‌نگى پاڵه‌وانى كوردستان و عێراقه
یه‌كێك له یاریزانه دره‌وشاوه‌كانى ده‌یه‌ى رابردووى وه‌رزشى كوردستان و عێراق ، هه‌ر كاتێك ئه‌و له پاڵه‌وانێتییه‌كان به‌شدار بێت بێ سێ و دوو تیمه‌كه‌ى جامى سه‌ركه‌وتنى به‌رزكردۆته‌وه .
لاڤان ئه‌حمه‌د، یاریزانى تیپى پایسكیلسوارى یانه‌ى وه‌رزشى نهورۆزو هه‌ڵبژارده‌ى عێراقه ده‌یه‌یه‌ك سه‌رو سه‌وداى له‌گه‌ڵ لێخوڕینى پاسكیلسوارى هه‌یه‌و هه‌ر له دهستپێكیهوه تاوه‌كو ئێستا خاوه‌نى ده‌یان نازناوى جۆراو جۆر‌و یه‌كه‌م بوونه .
ئاستبه‌رزى و خولیاى ئه‌و كچه یاریزانه وایكردووه بگاته ئیتاڵیا‌و به‌شدارى له پاڵه‌وانێتییه‌كى به‌هێزى پایسكیلسوارى بكات .
لاڤان به‌ده‌ر له‌وه‌ى یاریزانێكى به‌توانایه له ئێستادا له شارى سلێمانى له‌رێگه‌ى فێرگهیهكهوه ده‌یه‌وێت نه‌وه‌كانى داهاتووى یارییه‌كه‌ى دروست بكات و وه‌ك شوێنگره‌وه‌ى خۆیان بیان كات به پاڵه‌وانى ئه‌و یارییه .
سپۆرت میدیا -سلێمانى
تایبه‌ت