هەواڵ
پاڵه‌وانى ماراسۆنى له‌نده‌ن راگیرا

لیژنه‌ى پاكسازى له وڵاتى كینیا، راكه‌رى كینیى و پاڵه‌وانى ماراسۆنى له‌نده‌نى له یاریكردن راگرت .
به پێى راگه‌یه‌ندراوێكى لیژنه‌كه ، دانیال كینیواى یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى گۆره‌پان و مه‌یدانى كینیا‌و پاڵه‌وانى ماراسۆنى له‌نده‌ن له ساڵى ٢٠١٧ به‌هۆى كێشه‌ى خواردنى مادده‌ى قه‌ده‌غه‌كراو راگیراوه .
به پێى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى لیژنه‌كه ، راگرتنه‌كه‌ى كینیوا كاتى ده‌بێت و له ئه‌گه‌رى ساخبوونه‌وه‌ى كۆتایى ماوه‌ى راگرتنى ده‌ستنیشان ده‌كرێت .
سپۆرت میدیا-سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ