یانه‌ى پێشمه‌رگه : ئێستاش ئه‌یمه‌ن حسه‌ین بگه‌ڕێته‌وه یانه‌كه‌مان ئێمه نامانه‌وێت
، ئه‌یمه‌ن وه‌رنه‌گیرا

سه‌رپه‌رشتیارى تیپى تۆپى پێى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ئاشكرایده‌كات ، له ته‌مه‌نى لاوى ئه‌یمه‌ن حسه‌ینى هێرشبه‌رى ئێستاى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بۆ تاقیكارى وه‌رگرتن هاتۆته یانه‌كه‌یان به‌ڵام ئه‌مان به‌دڵیان نه‌بووه‌و وه‌ریان نه‌گرتووه .
پاش تۆماركردنى دوو گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ى ژاپۆن له چوارچێوه‌ى یارییه‌كانى جامى ئاسیا كه له وڵاتى قه‌ته‌ر به‌رێوه‌ده‌چێت ، ڤیدیۆیه‌كى كه‌مبینراوى رابردووى یاریزان ئه‌یمه‌ن حسه‌ین له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بۆته ترێند كاتێك ده‌ڵێت ” یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى منیان نه‌یوویست و ده‌ریانكردم “.
بۆ پشتراستكردنه‌وه‌ى ئه‌و بابه‌ته له چوارچێوه‌ى گه‌شتى هه‌واڵه‌كانى كاتژمێر 16:00ـى كه‌ناڵ 8 ، ویسام محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیارى تیپى تۆپى پێى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د سه‌نگاوى پشتراستى بابه‌ته‌كه‌ى كردووه‌و ئاشكرایكرد به ئێستاشه‌وه یانه‌كه‌یان له‌و بڕیاره په‌شیمان نین .
ویسام محه‌مه‌د ، چیرۆكه‌كه‌ى به‌و شێوازه گێرایه‌وه كه ئه‌یمه‌ن له دوزه‌وه بۆ ماوه‌ى 2 رۆژ بۆ تاقیكارى له ژێر ده‌ستى راهێنه‌ر فاتح حه‌مه خان هاتووه ، ئه‌و كات یانه‌ى پێشمه‌رگه له خولى عێراق بوون به‌ڵام به‌هۆى ئاستبه‌رزى ئه‌و كاته‌ى ئه‌حمه‌د سالار‌و سامح رۆسته‌م كه هێرشبه‌رى ئه‌و ده‌مه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى بوون ، ئه‌یمه‌ن وه‌رنه‌گیرا .
ویسام ئه‌و كاته گۆڵپارێزى یانه‌كه بووه باس له‌وه ده‌كات، ده‌سته‌ى راهێنه‌رى ئه‌و بریاره‌یان داوه‌و بۆچوونیشى وایه ئه‌گه‌ر كات بگه‌ڕێته‌وه به ئێستاشه‌وه یانه‌كه ئه‌یمه‌نى ناوێت .
ئه‌یمه‌ن ئێستا له یانه‌ى قوه‌جه‌ویه‌ى عێراقى یاریده‌كات و پێشتریش له خوله‌كانى مه‌غریب و ئیمارات و قه‌ته‌ر یاریكردووه‌و به هێرشبه‌رى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق هه‌ژمار ده‌كرێت .