ڕاپۆرت

سه‌ربه‌ست ته‌ها، پاڵه‌وانه‌ بێده‌نگه‌كه‌ى تراكه‌كان

یارییه‌ تاكه‌كان له‌ كوردستان له‌ ماوه‌ى رابردوو خاوه‌نى دورستبوونى ده‌یان ئه‌ستێره‌یه‌ كه‌ رۆلێكى به‌رزیان له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق و ته‌نانه‌ت ده‌ره‌وه‌ش هه‌بوو .

له‌ ساڵانى حه‌فتاكانه‌وه‌ شارى سلێمانى به‌ پایته‌ختى یارییه‌كانى گۆره‌پان و مه‌یدان ناسراوه‌ له‌ كوردستان و عێراق و خاوه‌نى ده‌یان پاڵه‌وان و راهێنه‌رى ئاستبه‌رزه‌ به‌ رابردوو ئێستاشه‌وه‌ .

یه‌كێك له‌ ئه‌ستێره‌كان كه‌ له‌ ساڵانى رابردوو ناوێكى دره‌وشاوه‌ بووه‌ ئه‌ویش ( سه‌ربه‌ست ته‌ها)یه‌ كه‌ ئێستاش به‌ كارى ناوبژیوانى له‌ یارییه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ خزمه‌ت .

سه‌ربه‌ست سه‌باره‌ت به‌ سه ره‌تاى هاتنه ناو دنیاى وه‌رزش ده‌ڵێت ، له تیپى میلى زیوێ پاشان بۆ یانه‌ى وه‌رزشى ئه زمه ر یاری كردووه له تیپى لاوان بۆ ماوه ى دوو ساڵ له‌و یانه‌ له‌ تیپى تۆپى پێى گۆڵپارێز دواى ئه‌وه‌ى سه‌رخرا بۆ تیپى یه‌كه‌م به‌ڵا/ ئه‌و حه‌زى زۆرى بۆ گۆره‌پان و مه‌یدان واز له‌ لاكێشه‌ى سه‌وز ده‌هێنێت و ده‌چێته‌ تراكه‌كانه‌وه‌ .

سه‌ربه‌ست یارییه‌كانى گۆره‌پان و مه‌یدان له یانه ى وه رزشى سیروانى نوێ درێژه پێده‌دات له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتى راهێنه‌رى به‌توانا ئارام عارف ، سه‌ربه‌ست سالى ٢٠٠٤له گۆره پان و مه یدان یه كه م به شدارى كردن توانی له راكردنى١٥٠٠م بۆ لاوان پله ى یه كه م له راكردنى ٨٠٠م پله ى دووه م به ده ست بهێنێت .

دواتر له چه‌ندین ماراسۆن به شداری كردووه له چالاكى قوتابخانه‌كان ٣سال له
سه ریه ك له سه رئاستى ئاماده ییه كانى سلێمانى پله یه كه م به ده ست ده‌هێنێت ، له راكردنى ٣٠٠ م پله ى یه كه م (ریكۆرد)١٥٠٠م پله ى یه‌كه‌م .

سه‌ربه‌ست ماوه‌ى چوار سال یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى په روه رده ى سلێمانى بووه‌ ،
له‌ ماراسۆن له سه رئاستى هه‌رێم بۆ په‌روه‌رده‌ى شاره‌كان پله‌ى یه‌كه‌م ده‌سته‌به‌ر ده‌كات له‌سه‌ر ده‌ستى مامۆستا ئامانج محه‌مه‌د.

له سه ر ئاستى پێشكه‌وتووان له راكردنى٥٠٠٠م پله ى دووه م له سلێمانى له راكردنى ٣٠٠٠م پله ى دووه م سلیمانى وه ك یاریزان بۆ هه لبژارده ى سلێمانى .

دوو ماراسۆنى ٢١كم به شداری كردووه جارێك پله‌ى سێیه‌م جارێك پله‌ى چواره‌م وه ك یاریزانى سلێمانى به شداری كردووه له ماراسۆنى عیراق بۆ لاوان له سه رئاستى عیراق پله ى یه كه م به ده ستهێنا له ٦ كم كاته كه ى (٩٠-١٩-١٩)،به سه رپه رشتى
راهێنه رى هه لبژارده سلیمانى مامۆستا سیروان حامید كه هه لبژێدرا بۆ هه‌ڵبژارده‌ى عێراق.

له ماراسۆنى سامى عبدالرحمن له هه ولیر دووجار به شداری كردووه جاریك پله‌ى
یه‌كه‌م جاریك پله ى دووه‌م .

پاش وازهێنانى له گۆره پان و مه یدان سه‌ربه‌ست ته‌ها ئێستا له بوارى ناوبژیوانى تۆپى پێ به رده وامه‌ ناوبژیوانى پله دووى كوردستان و عیراقه‌ .

سه‌ربه‌ست ده‌ڵێت سوپاسى سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌م كه‌ پاڵپشتم بوون به‌ تایبه‌ت مامۆستا ئامانج محه‌مه‌د و ره‌نجده‌ر محه‌مه‌دو ئارام عارف و دكتۆر سیروان حامید.

سپۆرت میدیا-سلێمانى

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button