هەواڵ
یارییه‌كانى وڵاتانى ئیسلامی به‌رێوه‌ناچێت

به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له جیهانداو وه‌ستاندنى چالاكیه وه‌رزشیه‌كان، بریارى دواخستنى پاڵه‌وانێتییه‌كى گه‌وره درا .
له كۆبوونه‌وه‌ى ده‌سته‌ى گشتى یه‌كێتى یارییه وه‌رزشیه‌كانى وڵاتانى ئیسلامى بریاردرا به دواخستنى پێنجه‌م چاپى یارییه‌كانى وڵاتانى ئیسلامى كه بریاربوو له ساڵى ٢٠٢١ له وڵاتى سعودیه به‌رێوه‌بچێت بۆ كاتێكى نادیار .
یارییه‌كانى وڵاتانى ئیسلامى چوار ساڵ جارێك به‌رێوه‌ده‌چێت و كۆتا چاپى له ساڵى ٢٠١٧ بوو له باكۆى پایته‌ختى ئازه‌ربایجان .
وه‌رزش