هاوپۆلنه‌كراو
چوار یاریزانى كورد به‌ره‌و هه‌ڵبژارده‌ى مواتاى عێراق

پاش به‌ده‌ستهێنانى پله‌كانى یه‌كه‌م له پاڵه‌وانێتى یانه‌كانى عێراق كه له شارى كه‌ربه‌لا به‌رێوه‌چوو، یه‌كێتیی مواتاى عێراق لیستى یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانى بۆ یه‌كه‌ى مه‌شق و راهێنانى هه‌ڵبژارده‌كه بڵاوكرده‌وه كه ئاماده‌كارى ده‌كه‌ن بۆ پاڵه‌وانێتى مواتاى جیهان كه بڕیاره له مانگى پێنجى ئه‌مساڵ له وڵاتى تایلاند به‌رێوه‌بچێت .
لیسته‌كه ناوى چوار یاریزانى كوردى تێدایه كه پێكهاتوون له هۆكار حه‌مه نورى له یانه‌ى ئاشتى و ئاكۆ به‌هادین له یانه‌ى پێنجوێن و یوسف محه‌مه‌د له ده‌ربه‌ندیخان و ئه‌یوب حسه‌ین له پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى .
بریاره رۆژى شه‌ممه كه‌مپه‌كه‌ى ئه‌و یاریزانانه له به‌غداد ده‌ستپێبكات و پاش ماوه‌یه‌ك له راهێنان لیستى كۆتایی هه‌ڵبژارده‌كه ئاشكرا ده‌كرێت .
سپۆرت میدیا



