ورده‌كارى هاتنى وه‌زیرى وه‌رزشى عێراق بۆ هه‌ولێرو نه‌هاتنى بۆ سلێمانى
![](https://i0.wp.com/sportmedia.krd/wp-content/uploads/2020/05/100906031_243400383779104_5013490357975908352_n.jpg?fit=960%2C646&ssl=1)
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، عه‌دنان درجال وه‌زیرى وه‌رزش و لاوانى عێراق گه‌یشته هه‌ولێر .
درجال له ساتى گه‌یشتنى بۆ فرۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر رایگه‌یاند گه‌شته‌كه‌ى دۆستانه‌یه‌و فه‌رمى نه‌بووه .
وتیشى هەفتەی داهاتوو جارێکی تر بە سەردانێکی فەرمی سەردانی کوردستان دەکاتەوەو هەریەکە لە شارەکانی ، هەولێر ، سلێمانی ، دهۆک و موسڵ بەسەر دەکه‌مه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له لیژنه‌ى ئۆلۆمپى كوردستان له سلێمانیه‌وه به سپۆرت میدیاى وت، راسته‌وخۆ پاش گه‌یشتنى عه‌دنان درجال بۆ هه‌ولێر ئاگاداركراوینه‌ته‌وه كه ئه‌و بۆ موسڵ هاتووه نه‌ك بۆ هه‌ولێرو هاتنیشى بۆ هه‌ولێر دۆستانه‌یه‌و له ناوه‌ندى هه‌فته‌ى داهاتوو به فه‌رمى سه‌ردانى سلێمانى ده‌كات و له گه‌ڵ به‌رپرسانى شاره‌كه كۆده‌بێته‌وه .
ئه‌و به‌رپرسه وتى ، وه‌رزشى سلێمانى ئیتر به ئاراسته‌یه‌كى تر ده‌روات و له هه‌موو پرسێك قسه‌ى خۆمان ده‌بێت و ته‌واوى به‌ركه‌وته‌كانى شاره‌كه له نوێنه‌رایه‌تییه‌كان یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان ته‌نانه‌ت پۆسته وه‌رزشیه‌كانى حزبیش داوا ده‌كه‌ین و بێده‌نگ نابین .
سپۆرت میدیا -تایبه‌ت