هەواڵ

زانیارى ورد له‌سه‌ر كۆرۆناكه‌ى عه‌دنان درجال

وەزارەتی لاوان و وەرزش ئەو هەواڵانەی رەتكردەوە كە سەبارەت بە تووشبوونی عەدنان درجال بە كۆرۆنا بڵاوكراونەتەوە.

ئەمشەو مۆفەق عەبدولوەهاب بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی لاوان و وەرزش رایگەیاند عەدنان درجال وەزیری لاوان تەندروستی باشە و ئەو هەواڵانەش بە هیچ شێوەیەك راست نین كە سبارەت بە تووشبوونی بە كۆرۆنا بڵاوكراونەتەوە.

روونیشیكردەوە كە وەزیر دووجار پشكنینی وردی لە هەولێر و بەغدا ئەنجامداوە و ئەنجامەكانیشی نێگەتیڤ بوون.

ئەمشەو ماڵپەڕی شەفەقنیوز و چەند پەیجێكی عێراقی بڵاویانكردەوە كە ئەنجامی پشكنینەكانی عەدنان درجال وەزیری لاوان و وەرزش دەریخستووە كە وەزیر تووشی پەتای كۆرۆنا بووە.

لە ماوەی هەفتەیەكدا ئەمە دووەمجارە دەنگۆی تووشبوونی وەزیری لاوان و وەرزشی عێراق بە كۆرۆنا بڵاودەبێتەوە.

له‌ میلله‌ته‌وه‌

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button