هەواڵ
ئاگر لەبینای كۆلێژی وەرزشی خانەقین دەكەوێتەوە
نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر بینای كۆلێژی وەرزشی خانەقین كەوتووەتەوەو زیانی گیانی نەبووە.
پەیامنێری PUKmedia لەشوێنی رووداوەكە، رایگەیاند: ئاگر لەبەشێك لەبینای كۆلێژی وەرزشی خانەقین كەوتووەتەوە.
وتیشی: تیمەكانی ئاگر كوژێنەوەی خانەقین دەست بەجێ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكەو ئاگرەكەیان كۆنتڕۆڵكردوە.
ئەوەشی خستەڕوو: هیچ زیانێكی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی ماددی هەبووەو كەلوپەل و خانووی پلاستیكی سوتاون.