سیفه‌ت وتایبه‌تمه‌ندییه‌كانى ناوبژیوانى (داوه‌رى) باش

ناوبژیوانى بریتیه نیه ته‌نها له برَیاردان له‌سه‌ر فاوڵ وهه‌ڵه وبه‌د ڕه‌فتارى به‌ڵكو ناوبژیوانى له‌وه گه‌وره‌تر ومه‌زنتره چونكه ناوبژیوان نوێنه‌رى یٔه‌و یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌یه یان نوێنه‌رى یٔه‌و ڕێكخه‌رى پاڵه‌وانێتییه كه هه‌ڵیان بژاردووه بۆ به‌ڕێوه‌بردنى یٔه‌و یارییه. هه‌ندێ سیفه‌ت وخه‌سڵه‌ت هه‌یه كه كاریگه‌رى له‌سه‌ر ناوبژیوان هه‌یه ویٔه‌مه‌شه كه ناوبژیوانێك له‌وه‌ى تر جیاواز بێت یان چالاكتر بێت، یٔه‌گینا یاساكانى تۆپى پێى هه‌ر یه‌كن یٔه‌وه كه‌سه‌كانه به شێوازى جیاواز جێبه‌جێ ده‌كه‌ن له یٔه‌وانى دیكه‌ى تر. ناوبژیوان ده‌بێت یٔاماده‌باشى هه‌بێت بۆ هه‌ر شتێك كه ڕوو بدات ویارى بخوێنێته‌وه.
بۆیه له پاڵ به‌ڕێوه‌بردنى یارى وجێبه‌جێكردنى یاساى تۆپى پێى چه‌نده‌ها سیفات وتایبه‌تمه‌ندیى تر هه‌یه كه ده‌بێت ناوبژیوان هه‌بێت: له‌وانه:
لێهاتوویى (كفا‌وه):
ناوبژیوان ده‌بێت لێهاتوویى وزیره‌كى تێدا بێت وبتوانێت هه‌موو كاره‌كان ویٔه‌ركه‌كان به لێهاتوویى یٔه‌نجام بدات، یٔه‌م سیفه‌ته له سه‌ره‌كیترین سیفه‌ته‌كانى ناوبژیوانه وهه‌روه‌ها سیفه‌ته‌كانى تریش هه‌مووى په‌یوه‌ندى هه‌یه به لێهاتوویى. یٔه‌مه‌ش به یٔه‌زموونى زۆر زیاد ده‌كات، وه ده‌بێت ناوبژیوان هه‌موو كات و وه‌ختێ له یاریزانانى وڕاهێنه‌ران وهوموو كه‌سانى تر زانیاری‌یان زیاتر بێت له‌سه‌ر یاساكانى تۆپى پێى وبه لێهاتوویى خۆیان له گۆڕانكارییه تازه‌كان یٔاشنا بن. وده‌بێت به ته‌واوه‌تى یٔه‌و كرده‌وانه‌ى وه‌ك یارى توندوتیژ له ڕه‌فتارى توندوتیژ جیا بكه‌نه‌وه.
متمانه به خۆبوون یان باوه‌ڕ به خۆبوون
یٔه‌و كه‌سه‌ى هاوسه‌نگه وباوه‌ڕ ومتمانه‌ى به خۆیه‌تى یٔه‌وا ده‌توانێت یاساكانى تۆپى پێى به جوانترین وباشترین شێوه جێبه‌جێ بكات. چۆن له یاریگادا مامه‌ڵه ده‌كه‌یت وچۆن زمانى جه‌سته به‌كار ده‌هێنیت بۆ كۆنتڕۆڵكردنى یارییه‌كه. بۆیه یٔه‌و كه‌سه‌ى متمانه‌ى به خۆیه‌تى ده‌زانێت له كاتى یارییدا چۆن مامه‌ڵه ده‌كات وچى كاتێك زه‌رده‌خه‌نه ده‌كاته سه‌ر لێوى وچى كاتێك گونجاوه زه‌رده‌خه‌نه به‌كار بهێنیت؟ وژى كاتێك زۆر به شێوه‌یه‌كى جیددى مامه‌ڵه بكه‌یت؟ زۆرجار ناوبژیوان كه هاوسه‌نگى خۆى ڕاده‌گرێت وكه‌سایه‌تیه‌كى باشى ده‌بێت ده‌توانێت كۆنتڕۆڵى یارى بكات وله هه‌مان ماتدا رێزى یاریزانان وستافى ڕاهێنه‌ران بۆ خۆى ڕابكێشێت.
كه‌سایه‌تیى:
خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كى هاوسه‌نگ بیت: واته كه‌سایه‌تیه‌ك كه هه‌موو كه‌س ڕێزت لێ بگرێت له منداڵ وگه‌وره وڕاهێنه‌ران ویاریزانان هه‌تاكو واى لێ بێت خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌ك بێت كه ڕه‌زامه‌ندى له لاى هانده‌رانیش هه‌بێت. وبه هیچ شێوه‌یه‌ك به هاوار وبۆچوونى كه‌سانێكى تر كاریگه‌رى نه‌بێت له‌سه‌ر بڕیاره‌كانى، جگه له گوێ گرتن له ستافى ناوبژیوانى خۆى.
هاوسه‌نگى له بڕیاردا
ناوبژیوان (یان داوه‌ر) ده‌بێت هاوسه‌نگى هه‌بێت له بڕیاره‌كانى له نێو یاریگادا: مه‌به‌ست له هاوسه‌نگى یٔه‌وه‌یه كه ناوبژیوان فاوڵ یان هه‌ڵه‌ى یاریزانان به یه‌ك چاو سه‌یر بكات، بۆ نموونه: تۆپ حاڵه‌تێكى فاوڵ یان هه‌ڵه‌یكى یاریزانێك كه ناوبژیوان ده‌یكاته لێدانى ڕاسته‌وخۆ یٔه‌وا ده‌بێت بۆ تیپه‌كه‌ى دیكه‌ى تر هه‌مان یٔاستى حاڵه‌ته‌كه بیكاته فاوڵ وبیكاته لێدانى ڕاسته‌وخۆ، نه‌ك بۆ تیپێك یٔه‌و حاڵه‌ته لێدانى ڕاسته‌وخۆ بژمێرێت وبۆ تیپه‌كه‌ى تر بڵێت یارى بكه هیچ نیه، یٔه‌مه له لایه‌كه‌وه. له لایه‌كى تریشه‌وه ناوبژیوان ده‌بێت یٔستى فاوڵ دیارى بكات بۆ نموونه له تایمى یه‌كه‌م هه‌ر به‌ركه‌وتنێك بكاته لێدانى ڕاسته‌وخۆ وله تایمى دووه‌مدا یٔه‌و به‌ركه‌وتنانه نه‌كاته فاوڵ وڕێگه بدات یارى به‌رده‌وام بێت: یٔه‌مه وه‌ك یٔه‌وه ده‌بینرێت كه بڵێن له تایمى یه‌كمدا ناوبژیوانێك داوه‌رى كردووه وه له تایمى دووه‌م وا هه‌ست بكه‌یت ناوبژیوانێكى تر داوه‌رى ده‌كات. بۆیه ده‌بێت هاوسه‌نگى هه‌بێت له بڕیاره‌كانى ناوبژیوان چ له سه‌ر یٔاستى فاوڵ وچ له هه‌ردوو تایمى یاریدا. بۆیه یٔه‌م خاڵه یان یٔه‌م سیفه‌ته له گرنگترین خاڵه به‌هێزه‌كانى ناوبژیوانى باش له ناوبژیوانى لاوازه.
بوێرى
وه‌ك یٔاشكرایه كه ته‌نها ناوبژیوانێك یان داوه‌رێك فیكه هه‌ڵده‌گرێت له یاریگادا بۆ به‌ڕێوه‌بردنى یارى. بۆیه یٔه‌و فیكه‌یه ڕه‌نگدانه‌وه‌ى سیفه‌ت ودادپه‌روه‌ردى وكه‌سایه‌تى ویاساكانى تۆپى پێى یه وده‌بێت ناوبژیوان به‌وپه‌ڕى به‌رپرسیارێتیه‌وه كاره‌كانى خۆى جێبه‌جێ بكات. وه له یه‌كێ له گرنگترین سیفه‌ته‌كانى تر بوێرى ونه‌ترسانه له بڕیاردا بۆ جێبه‌جێكردنى دادپه‌روه‌ردى له به‌ڕێوه‌بردنى یارییه‌كه. كاتێك حاڵه‌تێكى قێزون یان یٔاشكرا ڕوو ده‌دات هه‌موو چاوه‌ڕوانى فیكه‌ى ناوبژیوان ده‌كه‌ین به‌ڵام ده‌بینین هه‌ندێ جار ناوبژیوان یٔه‌و حاڵه‌ته پشت گوێ ده‌خات یٔیتر له‌وانیه یٔه‌وه له‌به‌ر نه‌بینینى حاڵه‌ته‌كه بێت یان نه‌بوونى بوێرى بێت یان تێ نه‌گه‌یشتن له یاساكانى تۆپى پێى. یٔه‌وه‌ى زۆر جێى نیگه‌رانیه كاتێك ناوبژیوان له ترسا واته نه‌بوونى بوێرى واى لێ ده‌كات فیكه لێ نه‌دات بۆیه ده‌بێت یٔه‌م سیفه‌ته به زوترین كات چارسه‌ر بكرێت یان یٔه‌و یه‌كێتیه یٔه‌م جۆره ناوبژیوانانه دوور بخاته‌وه.
پوخته:
وه‌ك باسمان كرد كاتێك كه‌سێك دیارى ده‌كه‌یت یان هه‌ڵده‌بژێریت بۆ یٔه‌وه‌ى ببێته ناوبژیوان ده‌بێت یٔه‌م چه‌ند سیفه‌ته‌ى تێدا بێت بۆ یٔه‌وه‌ى ناوبژیوانێكى سه‌ركه‌وتوو بێت. وه باشترین ناوبژیوان یٔه‌و ناوبژیوانه‌یه كه ده‌توانێت یارییه‌كه به‌ڕێوه به‌رێت به شێوه‌یه‌ك كه دوور بێت له كێشه وگرفت. هه‌روه‌ها ناوبژیوان ده‌بێت هه‌وڵى پێشخستنى خۆى بدات له زانیارى تازه ودروستكردنى ستایلێكى تایبه‌ت به خۆى كه كه‌سایه‌تێكى باش ولێهاتوویى ویٔه‌زموونێكى گه‌وره دروست بكات، له پاڵه‌وه ده‌بێت ناوبژیوان بۆ هه‌ر یارییه‌ك خوێندنه‌وه‌ى هه‌بێت وله هه‌مان كاتدا له یٔاستى یارییه‌كه تێبگات بۆ یٔه‌وه‌ى خۆى یٔاماده بكات وبه باشترین شێوه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكات بێ كێشه وگرفت. هه‌روه‌ها ده‌بێت ناوبژیوانان جوانترین مامه‌ڵه بكه‌ن له‌گه‌ڵ یاریزانان وستافى هونه‌رى وهانده‌ران وسه‌لامه‌تى گیانى هه‌مووان له پێشه‌كى كاره‌كانى بێت.
د. هاوكار سالار أحمد
ناوبژیوانى نێوده‌وڵه‌تى (FIFA)
مامۆستا له كۆلێجى په‌روه‌رده‌ى جه‌سته‌یى وزانسته وه‌رزشیه‌كان …….. زۆر سوپاس بۆ دکتۆر ھاوکار سالار