ڕاپۆرتهەمەڕەنگ

ڤیدیۆ؛ ریسۆرانتێك له‌ سلێمانى له‌لایه‌ن چه‌ند وه‌رزشكارێك به‌ڕێوه‌ده‌برێت

رێستۆرانتى كاژاو له‌ ناحیه‌ى سیته‌ك له‌لایه‌ن خێزانێكى وه‌رزشییه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت كه‌ سه‌رجه‌میان وه‌رزشكارن، به‌ڵام جیاواز له‌و كارمه‌ندانه‌ى له‌ ریستۆرانت و چێشتخانه‌كانی تر هەیە، به‌شێكی زۆرى كارمه‌ندانى ئه‌م ریستۆرانته‌ یاریزانى یانه‌كانى خوله‌كانى كوردستان و یارییه‌ جیاوازه‌كانن و 10 یاریزانی یانەکانی ئاشتی، دەربەندیخان، نەورۆز، تۆپی سەرمێزی پێشووی پێشمەرگە سلێمانی تێدایە.

یاد كه‌مال سه‌رپه‌رشتیارى رێستۆرانتى كاژاو رایگه‌یاند:” من پێشتر یاریزان بووم له‌ خوله‌كانى كوردستان، له‌به‌رئه‌وه‌ش ئێستا زۆر له‌ كارمه‌نده‌كانمان یاریزانى تۆپى پێ و یارییه‌كانی ترن له‌لاى ئێمه‌ ئیش ده‌كه‌ن به‌هۆى وه‌ستانى خوله‌كانى كوردستانه‌وه”‌.

https://www.facebook.com/payamtv/videos/856104478248290/?t=0

وتیشی:” زۆر راسته‌ جیاوازییه‌كى زۆر هه‌یه‌ له‌ ئیش و كاره‌كانماندا كه‌ دوو پیشه‌ى جیاوازه‌، به‌ڵام به‌هۆى بێ ئیشییه‌وه‌ و زۆر دانیشتنیان له‌ ماڵه‌وه‌ هاتوون لێرە ئیش دەکەن، بۆیه‌ زۆر لێیان رازییم له‌ هه‌موو روویه‌كه‌وه‌ ئه‌وانیش ئیش ‌و كاره‌كانیان به‌ باشی جێبه‌جێده‌كه‌ن لەگەڵ رێنماییە تەندروستییەکان”.

راشیگه‌یاند:” نه‌ك وه‌رزشكاران، به‌ڵكو له‌سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان روومان تێده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ پرۆژه‌ی ترمان هه‌یه‌ ئیشه‌ڵا دواى نه‌مانى ئه‌م بارودۆخه‌ ده‌ست ده‌كه‌ین به‌ جێبه‌جێكردنى”.

راپۆرته‌كه‌ ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د بۆ كه‌ناڵى په‌یامى ئاماده‌كردووه‌

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button