ئاوڕێك له فاتح حه‌مه خان بده‌نه‌وه
یه‌كێك له ئه‌ستێره دره‌وشاوه‌كانى تۆپى پێ بووه ، له ژیانى یاریكردنى ئه‌ستێره‌یه‌كى دیارى كوردستان و ته‌نانه‌ت عێراق بوو ، كاتێك بووه راهێنه‌ریش بووه تۆقێنه‌رى به‌شى زۆرى یانه‌كان و هه‌ر كاتێكیش له كارى راهێنه‌رى دوور بوایه زۆربه‌ى یانه‌كان په‌یوه‌ندیان پێوه ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى تیپه‌كانیان بكات ، ئه‌ویش فاتح حه‌مه خان بوو .
ئێسته ئه‌و كه‌سه دیاره‌ى وه‌رزش ، له ناو یاریگه‌كان نییه به‌ڵكو چه‌ندین مانگه ژیان له سه‌ر قهرهوێڵهیهكى سارد‌و بێده‌نگ رێ ده‌كات و خهمخۆرهكانى پێشووشى دڵساردو هه‌واڵ نه‌پرس و هاوكارى نین .
ئه‌و راهێنه‌رى برایه‌تى بوو ، به‌ڵام وه‌ره‌قه‌یه‌كى دایه ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌كه‌ى و وتى ئیتر به‌هۆى نه‌خۆشى ناتوانم به‌رده‌وام بم، به پێى زانیارییه‌كانى سپۆرت میدیا ، نه‌خۆشییه‌كه‌ى فاتح حه‌مه خان گرێیه‌كه له‌سه‌رى و كاریگه‌رى ته‌واوى له‌سه‌ر جه‌سته‌ى دروست كردووه .
له دیدارێكى تایبه‌ت به سپۆرت میدیا ، فاتح حه‌مه خان كه میواندارى كردین له ماڵه‌كه‌ى وتى ، ماوه‌ى ٩ مانگه تووشى نه‌خۆشى بووم رۆژ نا رۆژێك ده‌رزى به‌كار ده‌هێنم به‌ڵام كاریگه‌رى نه‌بوو پاش ئه‌وه‌ى تیشكم گرت ده‌ركه‌وت نه‌خۆشى ئێم ئێسه كه كه‌م كه‌س تووشى ده‌بێت ، ئه‌و نه‌خۆشیه‌ش كاریگه‌رى ته‌واوى كردۆته جه‌سته‌م هه‌ر له‌سه‌رو ئینڤلاق و پشت و قۆڵ و قاچم كاریگه‌ر بووه ته‌نانه‌ت كاریگه‌رى بووه پوكانه‌وه‌ى ماسولكه‌و ئێسكهكانیشم كردۆته‌وه.
وتیشى تاوه‌كو ئێسته نه‌ك به‌رپرسان ته‌نانه‌ت یانه‌ى برایه‌تیش و سه‌رۆكى فه‌خرى یانه‌كه‌ش لێیان نهپرسیومهتهوه له كاتێكدا به‌هۆى ئه‌وانه‌وه خۆم ئیهمال كردبوو له كاتێكدا نه‌خۆشیش بووم .
ئه‌و وتیشى پێویستم به چوونه ده‌ره‌وه‌یه تاوه‌كو پشكنینێكى وردم بۆ بكرێت چوونكه له كوردستان به‌و شێوه‌یه چاره‌سه‌رى بنه‌ره‌تیم نییه .
سه‌ركار عه‌لى خان هاورێى نزیكى فاتح حه‌مه خان ، به دلێكى پر خه‌مه‌وه باسى له بێباكى ئه‌و كه‌س و لایانه كرد كه رۆژانێك فاتح حه‌مه خان درێسى پۆشین و سه‌ركردایه‌تى كردن ، كه‌س به هاناو هاوكارى نه‌چووه.
ئه‌و زیاتر له یانه‌كانى هه‌ولێرو دواتر‌و زیاتر له برایه‌تى بوو له شارى هه‌ولێر وه‌ك یاریزان و راهێنه‌ر، له كاتێكدا له‌و شاره بێ ره‌چاوى بۆچوونى سیاسى و حزبى ، هاوكارى ده‌یان وه‌رزشكار كراوه به‌ڵام ته‌نانه‌ت یانه‌ى برایه‌تیش و سه‌رۆكى فه‌خرى یانه‌كه‌ش تاوه‌كو ئێستا له فاتح حه‌مه خانى نهپرسیوهتهوهو به تایبه‌ت ئه‌و ئه‌ستێره‌یه ئه‌ركێكى زۆر قورسى دارایى كه‌وتۆته سه‌رشان و هه‌ر ده‌رزییه‌ك به پێى زانیارییه‌كان نزیكه‌ى ٢٠٠٠ دۆلاره بۆ چاره‌سه‌رى .
فاتح حه‌مه خان هه‌ر به خزمه‌تى شارى هه‌ولێره‌وه نه‌وه‌ستا ، ساڵانێكیش خۆى به كوڕى شاره حهیاتهكهى سلێمانى زانى و سه‌رده‌مانێك یاریزانێكى دیار له سلێمانى و پاشان راهێنه‌رێكى لێهاتوو بوو له یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى .
فاتح حه‌مه خان له‌دایكبووى ساڵى ١٩٧٦ یاریزانى یانه‌كانى برایه‌تى و هه‌ولێرو بروسك و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و سلێمانى بووه ، راهێنه‌رى یانه‌كانى برایه‌تى و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانیش بووه‌و یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان بووه‌و ساڵى ٢٠١٣ وه‌ك راهێنه‌ر جامى كوردستانى بۆ یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى بردۆته‌وه .
سپۆرت میدیا -تایبه‌ت
سلێمانى