كۆرۆنا یادى نهمرانى وهرزشى راگرت
سبەینێ چوار ساڵ تێدەپەرێ بەسەر كۆچی دوایی سێ وەرزشكاری دێرینی شاری سلێمانی.
رۆژی ٨ی مانگی ٥ی ساڵی 2016 ، هەرسێ وەرزشكاری دێرینی شاری سلێمانی هەریەك لە مامۆستا سەڵاح حەمە كەریم و دكتۆر عاسی فاتیح و ئاسۆ دەروێش لە كاتی چونیان بۆ شاری بەغداو لە رووداوێكی هاتوچۆداو گیانیان لەدەستدا.
مامۆستا سەڵاح حەمە كەریم یەكێك بوو لە ناوبژیوانە نێودەوڵەتییەكانی عێراق و پێش كۆچی دوایی پلەی جێگری سەرۆكی لیژنەی ئۆلۆمپی كوردستانی هەبوو.
دكتۆر عاسیش دوای چەند ساڵێكی زۆر خزمەتكردن بە تراكی یاریگاكانی كوردستان، دواجار لە كۆلێژی پەروەردەی وەرزشی زانكۆی سلێمانی خزمەتی دەكرد.
ئاسۆ دەروێش پێشتر یاریزانی تۆپی سەرمێزی یانەی سلێمانی و هەڵبژاردەی سلێمانی بووەو چەندین نازناوی بەدەستهێناوە.
ساڵیادی ئەو سێ وەرزشكارە لە كاتێكدایە ئەمساڵ بەهۆی مەترسی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ناتوانرێت بەشێوەیەكی شایستە یادییان بكرێتەوە.