هەواڵ

سەرپێچی گۆڵپارێز لە کاتی لێدانی سزا

ئەگەر گۆڵپارێز ڕێز لە مەودای پێویست نەگرێت و پێش لێدانی تۆپەکە بە شێوەی نایاسایی دێتە پێشەوە، لێدانەکە دووبارە بکرێتەوە. ئەوا بۆ یەکەم سەرپێچی تەنیا بە زارەکی ئاگەدار دەکرێتەوە (واتە کارتی زەردی پێنادرێت)، بەڵام ئەگەر سەرپێچییەکەی دووبارە کردەوە ئەو کاتە کارتی زەردی پێ دەدرێت، ئەگەر سێ بارەی کردەوە دەبێتە دوو کارتی زەرد = سوور.

لە کاتی لێدانیی یەکلاییکەرەوەی پاش 90/ 120 خولەک لە یاریی هەمان یاسا جێبەجێ دەکرێت.

#ئاگەدارکردنەوە و کارتە زەردەکان لە کاتی یارییدا ناگوازرێنەوە بۆ کاتی لێدانی یەکلاییکەرەوە.

ئەگەر گۆڵپارێز لە کاتی یاریی 90/ 120 خولەک، سەرپێچیەک بکات لە لێدانی سزادا (واتە بە زارەکی ئاگەدار بکرێتەوە)، ئەوا ئەگەر لە کاتی لێدانی یەکلاییکەرەوە یەک سەرپێچی تر بکات نابێت کارتی زەردی پێ بدرێت (دەبێت جارێکی تر بە زارەکی ئاگەدار بکرێتەوە)، چونکە ئەو سەرپێچییەی لە کاتی 90/ 120 خولەکی یاری ئەنجامی داوە ناگوازرێتەوە بۆ کاتی لێدانی یەکلاییکەرەوە.

هونه‌ر ره‌حیم
ناوبژیوانى كوردستان

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button