وتار

مام لەستادیۆمدا

هاوكار محەمەد

قەیرانی دارایی و سیاسی كاریگەری لەسەر كۆی چالاكی و جموجوڵە وەرزشی و هونەرییەكان دروستكردووە، ستادیۆمە جیاوازەكانیش لەژێركاریگەری ئەو فشارە دەرونیەی لەسەر هاوڵاتیان و وەرزشكاران دروست بووە كەمترین رێژەی بینەریان پێوە دیارە.

لەسێ بۆپێنج ساڵی ڕابردوو، دۆخە تاقەت پڕوكێنەكەی دارایی دەرفتی نەداوەتە هاوڵاتیان بەدەرونێكی ئارامەوە كەمێك كاتیان بۆ بینینی یارییەكان تەرخان بكەن، دۆخەكە كاریگەری نێگەتیڤی لەسەر ژمارەی چالاكییەكانیش دروست كردووە، بەڵام رۆژی شەممەی رابردوو هەڵەبجە خولی هەڵبژاردەی پارێزگاو ناوچە جیاوازەكانی كوردستانی لەژێر ناوی خولی تۆپی پێی مام بەخۆوە بینی، هەر لەڕۆژانی سەرەتای خولەكەوە مام و گەورەیی خولەكەی كۆسپەكانی بەردەم هاندەرانی بەتەواوەتی كاڵكردەوە، یاریگای شاهۆی حەمە فەرەج لە هەڵەبجە بەمێژووی دروستبوونی هێندە پڕبینەر نەبووە، زیاد لەوەش هێمنی ستادیۆمی خولەكەو پەیوەستبوونی هاوڵاتیان و بینەران بەگەورەیی و شكۆی مامەوە دەبینرێت.

تیپە بەشداربووەكان لەكەرنەڤاڵی دەستپێكردنی خولەكەدا هێندەی گەورەیی ناوبانگی مام پەیوەست بوون بەوەی دیمەنێك نمایش بكەن، كەهیچ هۆكارو فاكتەرێك نییە ئەوەندە پاڵ بە تیپەكانەوە بنێت بەو پابەندبوون و ئەخلاقەوە وەرزشییەوە پابەندیان بكات!

جەماوەرو بینەریش ڕۆڵیان هاوشێوەی حەماسەتی تیپەكان بوو، دیمەنەكانی سەرەتای دەستپێكردنی خولەكە ئەوەی پێوتین تەنیا ناوهێنانی مام بەسە بۆ ئەوەی هەموو رەنگەكان رەچاوی رێزگرتن لەڕۆڵ و شكۆی مامم بكەم.

وەك چاودێرێكی وەرزش و بینەرێكی بەردەوامی خولەكان هیچ خولێكم نەدیوە هێندەی خولی مام، مایەی گرنگیپێدان و تیپەكان و جەماوەریش بێت
جەماوەر بەهەموو رەنگەكانەوە هەوڵێكی نمونەییاندا بۆ ئەوەی جوانترین دیمەنی وەرزشیی پێشكەش بكەن، تاك بەتاكی بینەران بەهەست و حەماس و پابەندبوونێكی گونجاوەوە و لەحزوری وێنە گەورەكەی مامدا راوەستان، یەكەمجارە بە عەمەلی ئەوە ببینم كە مام مامی هەموان بووە بەبێ جیاوازی رەنگ و دەنگەكان، دیمەنەكانی یەكەم رۆژی خولەكە تەریبی ئەو دیمەنانە بوون كە لەجوانترین و رێكخراوترین كەرناڤاڵە جیهانییەكاندا بینیومە.

هەڵەبجە لەدرێژایی دیرۆكی وەرزشیدا، پێگەیەكی دیاری وەرزش بووە و هەمیشە كێبڕكێ و پاڵەوانیێتییەكان بەگرژی و ململانێی توندی تیپ و جەماوەرەكانیان كۆتایی هاتووە، بەڵام ئەوەی جێگەی دڵخۆشییە لەخولی تۆپی پێی مامدا، سام و شكۆی ناوی مام زیادترە لەسەردەمانی ژیانی مام، ئەمەش ئێمەی رێكخەرانی خولەكەی خستۆتە بەردەم بەرپرسیارێتییەكی مێژوویی، بەوەی لە رێڕەوی بەڕێوەبردنی خولەكەدا رەچاوی دڵسۆزی وەرزشكاران بۆ خەبات و ئەزمونی سیاسی مام بەئەمانەتێكی زیادترەوە لەئەستۆبگرین و لەفەراهەمكردنی كەشێكی دڵخۆشكەرتردا بۆ بینەران بیر لەڕێگەو شێوازی نوێتر بكەینەوە.

جەماوەری چوار هەڵبژاردەی یەكەم و دووەم یاری، لەبەر گەورەیی و شكۆی مام، بەحەماسێكی هێمنتر و بەچاوپۆشی لەشكستی تیپەكەنیان یاریگایان بەجێهێشت، ئەم دیمە بۆ هەڵەبجە هەم نمونەیی و هەمیش یەكەمجارە پاش تەواوبوونی یارییەكی ئاوەها گرنگ، تیپی براوە و دۆڕاو، لەگەڵ جەماوەرەكانیان دەستلەملانی یەكتری یاریگا چۆڵ بكەن.

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button