نوێترین زانیارى له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى هۆڵه‌كانى له‌شجوانى
به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا وه‌ك رێكارییه‌كى توند له ترسى خۆپاراستن له ڤایرۆسه‌كه ، نزیكه‌ى دوو مانگ ده‌بێت ته‌واوى هۆڵه وه‌رزشییه‌كان و مه‌له‌وانگه‌كان له شارى سلێمانى داخراون و خاوه‌نى هۆڵه‌كانیش داوا ده‌كه‌ن كه ئه‌وانیش وه‌ك شوێنه‌كانى تر بكرێته‌وه.
به پێى زانیارییه‌كان، نوێنه‌رانى هۆڵه‌كانى سلێمانى له‌گه‌ڵ قایمقامى سلێمانى كۆبوونه‌ته‌وه‌و قایمقام به نوێنه‌ره‌كانى راگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر تاوه‌كو 23ـى مانگ هیچ حاڵه‌تێكى ڤایرۆسه‌كه تۆمار نه‌كرێت وه‌ك لیژنه‌ى ئۆپه‌رسیۆنى پارێزگاى سلێمانى كۆده‌بنه‌وه‌و پرسى كردنه‌وه‌ى هۆڵه‌كانیشى تێدا ده‌بێت .
به پێى زانیارییه‌كان كردنه‌وه‌ى هۆڵه‌كان،به مه‌رجى توند ده‌بێت، له‌وانه به‌كارهێنانى ده‌ستكێش و ده‌مامك و هه‌روه‌ها ئه‌و ژماره‌ى زۆره‌ى له هۆڵه‌كان مه‌شقیان ده‌كرد پێشتر كه‌متر ده‌كرێته‌وه .
هاوكات، بژار سابر سه‌رۆكى لیژنه‌ى وه‌رزشى چاودێرى هۆڵه‌كان و مه‌له‌وانگه‌كان له قایمقامیه‌تى سلێمانى رایگه‌یاند ، پرۆسه‌ى كردنه‌وه‌ى ته‌واوى شوێنه‌كان هه‌نگاو به هه‌نگاو ده‌بێت و ئه‌وه‌ى ئامانجى زیاترى ئێستایه شوێنه سه‌ره‌كیه‌كان نه‌ك لاوه‌كیه‌كان بۆیه هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ى هۆڵه‌كان ده‌كرێته‌وه‌و میكانزمه‌كانیش چۆن ده‌بێت .
له شارى سلێمانى نزیكه‌ى 100 هۆڵى له‌شجوانى و فیتنێس هه‌یه كه ناویان تۆماركراوه‌و مه‌شقیان تێدا ده‌كرێت.
سلێمانى -هه‌رێز جه‌مال