یانه‌ى سلێمانى : چاوه‌ڕێى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى چاره‌نووسى خولى تۆپى ده‌ستى عێراقین
به‌رپرسێكى یانه‌ى سلێمانى ئاشكرایده‌كات، تاوه‌كو مانگى سێى رابردوو مووچه‌ى یاریزانانى تۆپى ده‌ستى یانه‌كه‌یان به‌شدار له خولى عێراق داوه‌و چاوه‌ڕێش ده‌كه‌ن چاره‌نووسى قۆناغى خولى بژارده‌ى تۆپى ده‌ستى عێراق یه‌كلابكرێته‌وه .
ئه‌یوب عه‌زیز ، به‌رپرسى دارایى یانه‌ى سلێمانى له لێدوانێكى تایبه‌ت ئاشكرایكرد ، تیپى تۆپى ده‌ستى یانه‌ى سلێمانى به‌شدار له خولى عێراق تاوه‌كو مانگى سێى رابردوو له گه‌رمه‌ى كه‌ره‌نتین شایسته‌كانیان پێ دراوه‌و دواتر له‌گه‌ڵ تیپه‌كه دانیشتنێك‌مان سازكرد‌و رێككه‌وتین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى چاره‌نووسى خوله‌كه یه‌كلا بكرێته‌وه كه تاوه‌كو ئێسته هیچ بریارێك نه‌دراوه له‌سه‌ر به‌رێوه‌چوونى قۆناغى كۆتایى به ئه‌نجامدانى یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه .
تیپه‌كه‌ى شارى سلێمانى كه تاقانه یانه‌ى كوردییه به‌شداره له‌و خوله به وته‌ى به‌رپرسه داراییه‌كه‌ى یانه‌كه ئه‌وان گفتیان داوه له‌گه‌ڵ بریارى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خوله‌كه پێش مانگێك ئاماده‌كارى شایسته داراییه‌كان له‌و مانگه‌وه ده‌ستپێبكات و له ئه‌گه‌رى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خوله‌كه‌ش ئه‌وا بۆ وه‌رزى داهاتوو یانه‌كه گرێبه‌ستى نوێ رێك ده‌خاته‌وه .
به پێى ئه‌و گرێبه‌سته‌ى هه‌یه و یانه‌كه پابه‌نده پێوه‌ى له ئه‌گه‌رى تێكچوونى بارودۆخى ولات یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خوله‌كه ئه‌وا یانه په‌یوه‌ستى گرێبه‌ست نابێت .
تاوه‌كو ئێسته چاره‌نووسى وه‌رزى ئه‌مساڵى خولى بژارده‌ى تۆپى ده‌ستى عێراق دیار نییه‌و یه‌كێتییه‌كه‌ش ده‌یه‌وێت به كۆى ده‌نگ و به فشارى یانه‌كان بریارى یه‌كلاكه‌ره‌وه بدات .