ته‌نیا ؛ له دوكانه‌وه بۆ خاوه‌ن بروانامه‌ى راهێنه‌رێتى ئاسیا

زۆر كه‌من ئه‌و ئافره‌ت و كچانه‌ى ئێستاشى پێوه بێت بتوانن تاوى ئیشێك و پیشه‌یه‌ك بده‌ن و به سه‌ركێشى و حه‌زى خۆیانه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر بمێننه‌وه ، به‌ڵام ئه‌م هاوكێشه‌یه له لاى كچه وه‌رزشكارێك پێچه‌وانه بۆته‌وه ئێسته ئه‌و رۆژانه كچانى نوێ ده‌خاته بوارى وه‌رزشه‌وه .
ته‌نیا ئه‌حمه‌د عه‌بدولره‌حمان له ساڵى ١٩٩٢ له دایكبووه ، ئه‌و هه‌ر له ته‌مه‌نى منداڵیه‌وه خولیاى وه‌رزش ده‌بێت و به جموجوڵه‌كانى خۆى ده‌رده‌خات وه‌رزشه‌وانێكى لێهاتووه بۆیه هه‌ر قوتابخانه‌كه‌ى چالاكى وه‌رزشیان هه‌بێت راسته‌وخۆ ژماره یه‌كیان ته‌نیا ده‌بێت .
ئه‌و ده‌رچووى به‌شى ژمێریارییه ،له ساڵى ٢٠٠٩ تاوه‌كو ساڵى ٢٠١٣ یاریزانێكى دیارى فوتساڵى یانه‌ى دوكان ده‌بێت ، پاش ئه‌و چه‌ند ساڵه بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى له وه‌رزش داده‌بڕێت ، به‌ڵام حه‌زى منداڵى ته‌نیا هه‌ر به‌رده‌وامه‌و جارێكى تر ده‌گه‌ڕێته‌وه یاریگه‌كان .
ئه‌مجاره ته‌نیا ، له دوكان له ساڵى ٢٠١٦ فێرگه‌ى تۆپى پێى كچانى دووكان داده‌مه‌زرێنێت ، سێ ساڵ پاش ئه‌وه‌ش به‌شدارى له خولى فوتساڵى نایابى كچانى یانه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ن و ته‌نیا ده‌بێته هۆكارى بۆ مانه‌وه‌ى تیپه‌كه‌ى له خولى نایاب و ئێسته‌ش ئاماده‌سازن بۆ وه‌رزى ئه‌مساڵى خولى فوتساڵ .
له پاڵ تیپه‌كه‌ى فوتساڵى ، ته‌نیا له دوكان راهێنه‌رى فێرگه‌ى فێرگه‌ى تۆپى پێى كچانى دوكانه‌و رۆژانه به شێوه‌یه‌كى زانستى و ئه‌كادیمی مه‌شق به فێرخوازه‌كانى ده‌كات .
ته‌نیا ئێسته خاوه‌نى بروانامه‌ى سى یه‌كێتیی تۆپى پێى ئاسیا‌و بروانامه‌ى باوه‌رپێكراوى یه‌كێتی تۆپى پێى كوردستانیشه .
سپۆرت میدیا -تایبه‌ت