هاوپۆلنه‌كراوهەمەڕەنگهەواڵهەواڵی نێوخۆیی

لە كەركووك خوێندنگایەک بە ناوی شێخ ستار دەكرێتەوە

رەمزی وەرزشی کەرکوکە

زاگرۆس نانەكەلی

خاتوو پەروین فاتح حەمید بەرێوەبەری یەكەی سەرپەرشتیاری بنەڕەتی پەروەردەیی خوێندنی كوردی لەشاری كەركووك بۆ پرۆژەیەكی ناوازە و یەكەمجار كە رووبدات ئەویش ناونانی خوێندنگایەك بەناوی شێخی وەرزشوانان و میدیاكاری وەرزشی شێخ ستار بەرزنجی،كە ئەمە سەرەتایەكی گرنگ و وەرچەرخانێكی جۆری گرنگە بۆ خودی وەرزشوانان و میدیاكارانی وەرزشی

بۆیە بەگرنگم زانی و پەیوەندیم پێوەكرد و ئەویش بەمشێویە باسی داهێنان و پرۆژە ناوازەكەی كرد : ماوەی زیاتر لە بیست ساڵە ئێمە لەشاری كەركووك زۆربەی قوتابخانە و خوێندنگایەكان بەناوی شەهیدە سەربەرزەكانمان و شاعیران و رۆشنبیران و كەسایەتییە دیارەكان و ناودارەكان دەكەین بەبێ جیاوازی.

پەروین فاتح زیاتر باسی پرۆژەیەكی ناوازە و یەكەمجارە ئەنجام بدرێت و لەپێشنیاری خۆی بوو و بۆیە وتی : ئێستا سەردەمی ئەوەیە گرنگی بە وەرزش بدەین و میش خۆم یەكێك بووم لە وەرزشوانە كچەكانی شاری كەركووك،پێشتر بۆت نەبوو بە كوردیش قسە بكەی نەك ناوی قوتابخانەیەك یان شوێنێك بە كوردی بێت،بۆیە ئێمە قوتابخانەكان لەلای ئێمە ناوی لێ دەنێین و بەرزدەكەینەوە بۆ وەزارەتی پەروەردە،ئەم پرۆژەیەی من ئومێد دەكەم بكرێت بە نەریتێك چونكە وەرزشیش هیچی لەبوارەكانی تر كەمتر نیە گەر زیاتر نەبێت.

هەروەها مامۆستاپەروین وتی : ئێمە لە كەركووك ساڵۆنێكمان هەیە پێ دەڵێن (ساڵۆنی شەقامی جمهوری) هەموو رۆشنبیران كەركووك بەبێ جیاوازی لەوێ كۆدەبینەوە و كۆڕ دەگێڕین،منیش هەر لەوێ مژدەم دایە شێخ ستار بەرزنجی لەسەرەتای ئەم ساڵی خوێندن یەكەم قوتابخانە بكەینەوە بەناوی (شێخ ستار بەرزنجی) دەكەین.

جێگای ئاماژەكردنە پەروین خان كەئێستا پۆستێكی گەورەی پەروەدەیی لە كەركووك هەیە و خۆشی پێشتر یەكێك بووە لە هەرە یاریزانە بەتواناكانی تۆپی دەستی كچانی كەركووك و لەچەندین پاڵەوانیەتی كوردستان و عێراق بەشداری كردووە.

لەكۆتایی شێخ ستار بەرزنجی كە بە شێخی وەرزشوانان و میدیاكارانی وەرزشی كوردستان ناسراوە
ناوی تەوای ستار عەبدوڵڵا ئەحمەد ناسراو بە (شێخ ستار بەرزنجی) مامۆستا و كۆمێنتار و پێشكەشكاری بەرنامە و رۆژنامەنووسی وەرزشی لەساڵی 1941 لەگەڕەكی ئیمام قاسمی كەركووك لەدایكبووە، دەستەی دامەزرێنەری یانەی وەرزشی سۆلاڤە و بڕوانامەی پلە یەكی یارییەكانی تۆپی پێ و بالەی وەرگرتووە، لەساڵی 1975 تا ساڵی 1994 ئامادەكار و پێشكەشكاری بەرنامەی وەرزش و لاوان بووە لەتەلەڤزیۆنی كەركووك، لەساڵی 1986ەوە تائێستا ئەندامی یەكێتی نووسەرانی عیراقە، چەندین بڵاوكراوە و هەواڵ و راپۆرت و ستوونی لەسەر وەرزش بڵاوكردۆتەوە ، یەكەمین پەرتووكی لەسەر یاسای تۆپی پێ چاپكردووە، ماوەی 13 ساڵ جێگری سەرۆكی لقی كەركووكی یەكێتی تۆپی پێ و 12 ساڵیش سەرۆكی لقی كەركووكی یەكێتی بالە بووە، ماوەی 27 ساڵە سەرۆكی یانەی وەرزشی سۆلاڤە.

مامۆستا ستار بەرزنجی یەكەمین ئامادەكار و پێشكەشكاری بەرنامەی وەرزشی بووە كە بۆیەكەمجار لەڕێكەوتی 27-11-1975 پەخشكراوە، هەروەها بۆیەكەمجار لەڕێكەوتی 29-11-1976 كاری كۆمێنتاری وەرزشی كردووە لەكوردستان ئەمە جگە لەوەی یاریزان و راهێنەریش بووە.

پار ساڵ لەنێو شاری كەركووك هۆڵی رۆشنبیری لە كەركووك وەزارەتی رۆشنبیری پەیكەرێكی شایستەی بۆ شێخ ستار پەردەی لەسەر لادا،بەداخەوە ئێستا تەمەنی (82) ساڵە باری تەندروستی باش نیە و ئومێد دەكەین خۆی قوتابخانەكە بەدەستی خۆی بكاتەوە.

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button