هەواڵ

سه‌رۆكى یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان داواى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خوله‌كان ده‌كات

سه‌فین كانه‌بى سه‌رۆكى یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان له‌ نامه‌یه‌ك بۆ به‌رپرسانى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم داواى دووباره‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خوله‌كانى تۆپى پێى كوردستان ده‌كات .

ده‌قى نامه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌

بۆ بەڕێزان ..

بەڕێز (رێبەر ئەحمەد) وەزیری ناوەخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان

دکتۆر (سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان

دکتۆر (فرست سۆفی) پارێزگاری هەولێر

دکتۆر (هەڤاڵ ئەبوبەکر) پارێزگاری سلێمانی

دکتۆر (عەلی تەتەر) پارێزگاری دهۆک

بابەت/ داواکاری

سڵاوێکی وەرزشی، وێڕای دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندووبوونی ئێوەی بەڕێز بۆ رووبەڕوو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان، هیوای سەرکەوتنی بۆ ئێوەی ئازیز و سەلامەتی هاونیشتیمانیانی خۆشەویست دەخوازین.

بەڕێزان، وەک ئاگادارن ئێمە لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، لەسەر بڕیار و راسپاردەی ئێوە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و بۆ بەرژەوەندی گشتی، لە رێکەوتی ٢٠٢٠/٣/١١ سەرجەم چالاکییە وەرزشییەکانی خۆمان وەستاند، بەڵام لە ئێستەدا لە زۆربەی وڵاتاندا چالاکی و خولە وەزشییەکان بە بێ ئامادەبوونی جەماوەری وەرزشی و بە پێی رێنماییە تەندروستییەکان دەستی پێکردووەتەوە و وەرزش بەردەوامە، بۆیە ئێمەیش لە سۆنگەی هەست کردنمان بە بەرپرسیاریەتی و داواکاری زۆری یانە وەرزشییەکانی کوردستان و یاریزانان و گەنج و لاوانی هەرێمی کوردستان، داواتان لێدەکەین بە زووترین کات رێگەمان پێبدەن جارێکی تر چالاکییە وەزشییەکانمان بە پێی رێنماییە تەندروستییەکان دەست پێبکەینەوە.

لە کۆتاییدا، جارێکی تر هەوڵ و ماندووبوونی ئێوەی خۆشەویست لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەرز دەنرخێنم، هیوادارم وەرزشیش بکەین بە چەکێک لە چەکەکانی لە ناوبردنی ئەم ڤایرۆسە نەگریسە، چاوەڕێی وەڵامی ئێوەی بەڕێزم، لەگەڵ هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک، خوای گەورە پارێزراومان بکات.

سەفین کانەبی
سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان
١٤ ــــــــــی تەممووزی ٢٠٢٠

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button