هەواڵهەواڵی نێوخۆیییاریەکانی تر

سەرۆکی یەكێتی تۆپی پێی کوردستان لەگەڵ سەرۆک یانەی کۆڤنتری ستی ئینگلیزی کۆبۆوە

تیمۆتی فیشەر

لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان سەرۆك و ئەمینداری گشتی پێشوازیان لە  تیمۆتی فیشەر کرد بەرێزیان سەرۆکی یانەی کۆڤنتری ستی ئینگلیزین بەشدار لەخولی پلە یەک .

ئەم سەردانە لەرێگای دکتۆر ساکار ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتی قوتابخانەکانی ئیشق و نیلۆفەر لەهەولێر رێکخرابوو .

گفتوگۆ و تاوتوێ بۆ پێشڤەچوونی وەرزشی کوردستان کرا بەتایبەتی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی خولەکان و چەند پرسی وەرزشی تر ، بەڕێزیان خۆشحاڵی خۆیانی دەربڕی لەم پێشوازیە و پاڵپشتی خۆیانی دووپاتکردەوە سەبارت بە وەرزشی کوردستان و بەتایبەت تۆپی پێ .

راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button