چیرۆكى شكاندنى ژماره‌یه‌كى پێوانه‌ی نه‌به‌رد تاڵب

نه‌به‌رد تاڵب؛ یه‌كێك له یاریزانه دیاره‌كانى پێشووى گۆره‌پان و مه‌یدانى كوردستان و هه‌ڵبژارده‌ى عێراقه كه ته‌نیا یاریزانیشه له مێژوو له ئاستى پێشكه‌وتووان له پاڵه‌وانێتى وڵاتانى عه‌ره‌ب مه‌دالیاى وه‌ك كوردێك بۆ هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بردبێته‌وه .
نه‌به‌رد له پاڵه‌وانێتى باكوورى یانه‌كانى عێراق حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌شدارى راكردنى ٢٠٠ مه‌ترى كوڕان ده‌كات ، له‌نێو یاریگه‌ى فره‌نسۆ هه‌ریرى ژماره‌یه‌كى پێوانه‌یى له‌و ماوه‌یه‌دا تۆمار ده‌كات كه چه‌ندین ساڵه نه‌توانراوه ته‌نانه‌ت نزیكى ژماره پێوانه‌یه‌كه‌ش بكه‌ونه‌وه .
به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى نه‌به‌رد له پاڵه‌وانێتیی كوردستان به‌شدارى نه‌كردووه‌و ژماره‌كه‌ش له‌و پاڵه‌وانێتییه نه‌شكێندراوه، یه‌كێتیی گۆره‌پان و مه‌یدانى كوردستان ئه‌و ژماره‌یه له تۆمارى ژماره شكێنراوه‌كانى یه‌كێتییه‌كه‌ى نانووسێته‌وه .
رزگار مه‌جید ، سكرتێرى یه‌كێتیی گۆره‌پان و مه‌یدانى كوردستان به سپۆرت میدیاى وت؛ یه‌كێتیی گۆره‌پان و مه‌یدانى كوردستان ته‌نیا ئه‌و ژمارانه تۆمار ده‌كات كه له پاڵه‌وانێتی كوردستان تۆمار كرابێت ، ته‌نانه‌ت ئه‌و ژمارانه‌ش تۆمارناكات وه‌ك ریكۆرد كه لقه‌كان پاڵه‌وانێتیی ده‌كه‌نه‌وه .
ژماره‌یه‌ك له یاریزانى گۆره‌پان و مه‌یدانى كوردستان خوازیارن یه‌كێتیی گۆره‌پان و مه‌یدانى كوردستان ئیتر كار بكات به شكاندنى ژماره‌كان له پاڵه‌وانێتیی لقه‌كان و پاڵه‌وانێتییه‌كانى تر چونكه ئه‌مه ركابه‌رییه‌كى به‌هێز له نێو یاریزانه‌كان دروست ده‌كات بۆ دروستبوونى ژماره‌ى نوێ .
سپۆرت میدیا – تایبه‌ت