هەواڵ

سپۆرت میدیا پیرۆزبایى له‌ یانه‌ى نه‌ورۆز ده‌كات

به‌ بۆنه‌ى ده‌ستنیشانكردنى تیپى تۆپى پێى یانه‌ى نه‌ورۆز وه‌ك پاڵه‌وانى خولى نایابى كوردستان ، دامه‌زراوه‌ى سپۆرت میدیا بۆ رۆژنامه‌وانى وه‌رزشى و بڵاوكردنه‌وه‌ په‌یامێكى پیرۆزبایى ئاراسته‌ى یانه‌كه‌ى شارى سلێمانى ده‌كات .

دامه‌زراوه‌ى سپۆرت میدیا له‌ سۆنگه‌ى چاودێرى خوله‌كه‌ به‌ به‌رده‌وامى یانه‌ى نه‌ورۆز به‌ شایسته‌ ده‌زانێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ئه‌و نازناوه‌و شه‌ره‌فى هێنانى ئه‌و نازناوه‌ش بۆ شارى سلێمانى بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژوودا جێگه‌ى ته‌قدیرێكى گه‌وره‌یه‌ بۆ شاره‌ حه‌یاته‌كه‌و كوردستان .

سپۆرت میدیا ده‌خوازێت به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و نازناوه‌ ره‌وتێكى نوێ بێت بۆ یانه‌ سوورپۆشه‌كه‌ تاوه‌كو ئامانجه‌كانى له‌ گه‌شه‌پێدانى وه‌رزش زیاد بكات و وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌ مه‌یدانه‌كه‌ هه‌یه‌تى هه‌نگاو پێ ئاراسته‌ بكات به‌ره‌و خوله‌كانى عێراق .

سپۆرت میدیا هه‌نگاوه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى یانه‌و ده‌سته‌ى كارگێرى و راهێنه‌رى و ته‌واوى یاریزانان به‌رز ده‌نرخێنێت كه‌ له‌ ده‌ستپێكى خوله‌كه‌وه‌ به‌ یه‌ك ده‌ست بۆ به‌دیهێنانى خه‌ونه‌كه‌یان ده‌ست له‌و ناو ده‌ست بوون .

دووباره‌ پیرۆزه‌

دامه‌زراوه‌ى سپۆرت میدیا
٢٥-٧-٢٠٢٠

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button