تۆپی سەرمێزهەواڵهەواڵی نێوخۆییوەرزشەکانی تریاریەکانی تر

سلێمانی دووەمی عێراق بوو

لە بەغدای پایتەخت و بەبەشداری ۱٦ یانە یارییەکانی قۆناغی دووەمی خولی نایابی تۆپی سەرمێزی یانەکانی عێراق ئەنجامدرا.

کوڕانی یانەی وەرزشی سلێمانی کە لەقۆناغی یەکەمی خولەکەدا سەرجەم یارییەکانیان ەاەرکەوتن کۆتایی پێهێنابو، لە قۆناغی دووەمدا بەهۆی پێکانەوە غەیس فازڵی یەکێک لە یاریزانە سەرەکییەکانی تیمەکەیان لە دەستدا ، بەو هۆکارەش لە یارییەکی قۆناغەکەدا بەرامبەر یانەی غازی شیمال دوچاری شکست بون و لە کۆتایشدا پلەی دووەمی عێراقیان بەدەستهێنا.

لە قۆناغی دووەمی خولەکەدا حسێن عومەر و ژیار نەوزاد و ئەنوەر موئەیەد تەواوی تواناکانی خۆیان خستەگەڕ و لە کۆتایشدا پلەی دوەمی عێراقیان دەستەبەرکرد ، کورانی پێشمەرگەی سلێمانیش پلەی سێیەمیان بەدەاستهێنا.

یانەی سلێمانی هەڵگری ژمارەی پێوانەییە لە دەستەبەرکردنی نازناوی خولی نایابی تۆپی سەرمێزی یانەکانی عێراقدا.

هاوکات لەسەر ئاستی کچان تیمی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی نازناوەکەی بەدەستهێناو کچانی یانەی ئاشتیش سێیەم بوون.

لەسەر ئاستی کوڕان یانەکانی غازی شیمال و سلێمانی و پێشمەرگەی سلێمانی ، لەسەر ئاستی کچانیش یانەکانی پێشمەرگەی سلێمانی و غازی شیمال و ئاشتی بەشداری خولی تۆپی سەرمێزی یانەکانی عەرەب دەکەن کە بڕیارە لە تونس بەڕێوەبچێت.

بێوەی ئەحمەد

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button