هەواڵ
نووسینگه‌ى وه‌رزشى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتیمانى خه‌ڵاتى یانه‌ى ئاشتى ده‌كات

له پاى به‌ده‌ستهێنانى پله‌ى یه‌كه‌مى خولى تازه‌پێگه‌یشتوانى یانه نایابه‌كانى كوردستان، نووسینگه‌ى وه‌رزشى لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتیمانى كوردستان خه‌ڵاتى تیپه‌كه ده‌كات .
یانه‌كه‌ش له راگه‌یه‌ندراوێك سوپاسى ئه‌و خه‌ڵاته ده‌كات ئه‌م ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه
بەڕێزان هاوسەرۆکانی یەکیتی نیشتمانی کوردستان
بەڕێز کاک هێرش هەورامی جێگری سەرۆکی یانەی نەورۆزو ڕاوێژکاری وەرزشی هاوسەرۆکان .
یانەی ئاشتی و سەرۆک و دەستەی کارگێڕی یانەکەمان سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەتان دەکات لەپای هاوکاری تیپی تازە پێگەشتوانی یانەکەمان دوای دەسەبەری نازناوی خولی نایابی یانەکانی کوردستان .
جارێکی تر سوپاس و پێزانینمان قبوڵ بفەرموون .
سپۆرت میدیا -تایبه‌ت