سه‌فین كانه‌بى : له‌گه‌ڵ دوو ئیداره‌یى و دووبه‌ره‌كى نیم
سه‌فین كانه‌بى له كۆنگره‌یه‌كى رۆژمانه‌وانى ئاشكرایكرد، به هیچ شێوه‌یه‌ك ناهێڵم دوو به‌ره‌كى و دوو ئیداره‌ى تۆپى پێ دروست بێت، بریارى ته‌واویش بۆ ئه‌ندامانى یه‌كێتییه‌كه‌یه.
كانه‌بى له كۆنگره رۆژنامه‌نووسیه‌كه ره‌خنه‌ى له ئه‌ندامانى یه‌كێتییه‌كه‌ى گرت كه له نه‌بوونى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به په‌له‌و بێسه‌ره‌و به‌ره‌و كاردانه‌وه‌یه‌كى خراپیان پێكهێنا .
سه‌رۆكى یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان ئه‌وه‌شى خسته روو ، خۆى به دیكتاتۆر نازانێت و بریارى كۆتایى به هیچ شێوه‌یه‌ك لاى ئه‌و نییه‌و هه‌فته‌ى داهاتوو له‌گه‌ڵ ته‌واوى ئه‌ندامانى یه‌كێتییه‌كه كۆده‌بێته‌وه‌و بریارێك ده‌ده‌ن و هه‌موو شتێك روون ده‌بێته‌وه .
سه‌فین كانه‌بى : له‌گه‌ڵ دوو ئیداره‌یى و دووبه‌ره‌كى نیم
سه‌فین كانه‌بى وتیشى؛ من بەقسەی ھیچ کەسێک یانەیه‌ك ناكه‌م به یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م ، كه‌س دانابه‌زێنم و كه‌س سه‌رناخه‌م ئەگەر بزانم کورسیەکەشم لەسەر دادەنێم
فۆتۆ : سه‌بور ره‌شید