یانەكان چۆن بتوانن پشت بە داهاتی خۆیان ببەستن؟!
گەربمانەوێت وەرزشی كوردستان بەهێز بكەین ویانەكان بتوانن پشت بە داهاتی خۆیان ببەستن پێویستی بەكۆمەڵێك ڕێكارهەیە لەم خاڵانە بەپێی ئەزموونی چەند ساڵەی خۆم روونی دەكەمەوە وبریتین لە مانە:
١- پێوستە لە كاتی گواستنەوەی یاریزانان لە یانەیەك بۆ یانەیەكیتر بە شێوەی فرۆشتن بێت،بەپێی ئەو یاسایەی كە یەكێتی تۆپی پێ ی كوردستان پێی هەڵبستێت بە هەماهەنگی یانەكان بۆ ئەوەی هەر سێ لایەن سوودمەند بن وەكو یاریزان و یانە و یەكێتی تۆپی پێ،خۆ ئەگەر بكرێت،لەیەكێتی تۆپی پێی كوردستانیش بە رێكار وبەند ویاساكانی یەكێتی تۆپی پێی جیهان (فیفا) كاربكات،ئەو كات دەتوانین بڵێین زۆربەی زۆری گلەیی وكێشەكان بنبڕ دەبێت و یاساكەش بۆ هەمووان وەك یەك دەبێت.
٢- ئەگەر خاڵی یەكەم توانرا كاری پێ بكرێت، ئەوكاتە یانەكان ناچار دەبن پشت بە فێرگەی خۆیان ببەستن و گرنگی بە دروست كردنی یاریزانی خۆیان بدەن بۆئەوەی بتوانن بیفرۆشن لە داهاتەكەی سوودمەند بن وبەپێچەوانەش بەهەمان داهات یاریزان بكڕن وبگوازنەوە ریزی یانەكەی خۆیان.
٣- هاوكاری كردنی هاندەرانی یانەكان بە كڕینی بلیتی یاریەكان ئەویش وەكو هاوكاریەكە بۆ یانەكان كە پێویستە هاندەر هەست بە بەرپرسیارێتی بكاتن كە ئەوكات هاندەر سەنگی خۆی دەبێت وەكو بەشێك لە دید و بۆچوونی بڕیارەكانی كارگێری یانەكە بەمەبەستی تەنها راوێژ كردن، نەك بڕیاردان و پێوویستە گوێشی لێ بگیرێت،بۆیە هاندەر زۆرجاران پێی دەڵێن یاریزانی (12) می یاریگا ویاخود سەربازی وون.
٤- یانەكان بەشی ماركێتینگیان هەبێت خۆیان بتوانن داهات كۆكەنەوە لە ڕێگای ڕیكلام.
٥- دروست كردنی سیستەمێكی باشی ڕاگەیاندن بۆ یانەكان تەنها ڕاگەیاندن ئیشی وێنە گرتن و هەواڵ بڵاو كردنەوە نەبێت،من پێم باشە كەسی راگەیاندنكاری وەرزشی یانەكە،ئەندامی دەستەی كارگێڕی یانەكە بێت،تا بتوانێ دید وبۆچوون و هەنگاوەكانی وەك خۆی جێ بەجێبكرێت،نەك وەك ئەوەی فەرمانەكانی بەسەردا بسەپێنن.
٦- پێویستە ڕاگەیاندن گرنگی بە خودی یاریزانان بدە بۆئەوەی زیاتر بناسرێن لە ناوكۆمەڵگا بۆئەوەی بۆ كاری ریكلام سودی لێ وەربگیرێت.
٧- پێویستە لەبەرامبەربەشداری كردنی یانەكان لە خولەكانی كوردستان یەكێتی تۆپی پێ شایستەی بەهێز دابنێت بۆ براوەكانی یەكەم تاسێ یەم،چونكە یانەكان ساڵانە نزیكەی 300 ملیون بگرە زیاتر خەرج دەكەن چ سوودێك دەبینن لە كۆتایی خولەكان،بۆیە پێویستە یانەكان بە مەرج بەشداری خولەكە بكەن
٨- پێویستە مافی یەكێتی تۆپی پێ و یانەكان و یاریزانان پارێزراو بێت بە پێ ی یاسایەك كە یەكێتیەكە خۆی دەریكات و لەیاسای و دەزگای دادوەری هەرێمی كوردستان پەسەند بكرێت،تا هیچ لایەنەك فێڵ لێ نەكرێت وكێشەی بۆ دروست نەبێت.
٩- پێویستە یانەكان بەپێ ی گرێبەست بتوانن جل وبەرگ و لۆگۆی یانەكە بفرۆشن بە كۆگاكانی وەرزش كە ئەویش دەوری ڕاگەیاندن دەبینێت.
١٠- ناچاركردنی هەموو كۆمپانیایەكی كەرتی گشی لە ڕێگەی حكومەتەوە كە دەبێت بەشێك لەسپۆنسەرەكانیان یانەكان ویاریزانان بن بۆ ڕیكلام،كە ئەویش بەشێك لە بارگرانی لەسەر حكومەت كەم دەبتەوە.
تێبینی تۆی خوێنەریش دەتوانیت سوودێكیتر زیاد بكەیت كە بتوانرێت سوودی بۆ داهاتی یانەكان هەبێت
بەشدار سەربەست