هەواڵ

یاریگای بازیان بە رووخسارێکی نوێ دەرگای واڵا دەکات

یاریگای گەورەی یانەی بازیان جاریکی تر پاش نۆژەنکردنەوەی بە رووی وەرزشکاران دەکرێتەوە.

بەرهەم ئاڵێ ، سەرۆکی یانەی وەرزشی بازیان لە لێدوانێکی تایبەت رایگەیاند ، ماوەیەکی زۆرە سەرقاڵی نۆژەنکردنەوەی یاریگاکەین بە شێوازێکی نوێ و بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە کەرنەڤاڵێکی گەورە یاریگاکە بکرێتەوە.

سەرۆکی یانەی بازیان وتی، گۆرانکاری زۆر کراوە لە یاریگاکە بە دانانی 1500 کورسی کە لە ڕێگەی بەڕێز هێرش کەمال جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی یانەی وەرزش بوو وەک دیاری ئەو یانەیە پێمان درا لەگەڵ هاوکاری دارایی نووسینگەی وەرزشی بەڕێز شێخ لاهور هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.

وتیشی ، بەڕێوەبەری ناحیەی بازیان ئیسماعیل ئەحمەد ڕۆڵێکی گەورەو هاوکارو پاڵپشتێکی زۆری کارەکانی نۆژەنکردنەوەی یاریگاکە بووە بە سوپاسەوە.

بەرهەم وتیشی ، لە سنووری ناحیەکە 20 تیپی میللی هەیە کە سوود مەند دەبن لەو یاریگایە کە نزیکەی 4000 کەس لە خۆ دەگرێت.

به‌شى وه‌رزش -بازیان

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button