هەواڵ

پێشمەرگەی سلێمانی بەشداری پاڵاوتنەکانی خولی پلەیەکی عێراق دەکات

دوای ئەوەی بە ڕەسمی لەلایەن لقی سلێمانی یەکێتی تۆپی پێی عێراقەوە ئاگادارکرانەوە بۆ بەشداری کردن لە پاڵاوتنەکانی خولی پلەیەکی عێراق و دیاریکردنی وادەیی بەڕێوەچوونی یاریەکانی خولەکە، یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بەفەرمی بڕیاری بەشداری کردنیدا .

بە پێی راگەیەندراوێکی یانەکەی شاری سلێمانی ، بەشێوەیەک جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو بە ئامانجی سەرکەوتن بۆ خولی یانە نایابەکانی عێراق بەشدارن.

بریارە لە ئایندەیەکی نزیکدا دوای دیاریکردنی ستافی ڕاهێنەران و گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزانان مەشق و ڕاهێنانەکانی تیپی پێشکەوتووانی یانەکە دەستپێدەکاتەوە.

ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button