نه‌ورۆز میواندارى ئه‌مانه ده‌كات
كۆتا مه‌شقه‌كانیان بۆ ئه‌و یارییه ئه‌نجام ده‌ده‌ن
به فیكه‌ى ناوبژیوانى دیارى عێراق، ئه‌یاد مزاحم رۆژى هه‌ینى 13-5-2022 له‌سه‌ر یاریگاى زانكۆ له شارى سلێمانى ، تیپى تۆپى پێى یانه‌ى نه‌ورۆز میواندارى ئه‌مانه‌ى به‌غداد ده‌كات .
یارییه‌كه له چوارچێوه‌ى گه‌ڕى 31ـى خولى نایابى عێراقه‌و ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكیشه تیپى خاوه‌ن یاریگه مه‌شقه‌كانیان بۆ ئه‌م یارییه چڕكردۆته‌وه‌و ئه‌مانه‌ش له چه‌ند كاتژمێرى داهاتوو له یاریگاى زانكۆ كۆتا مه‌شقه‌كانیان بۆ ئه‌و یارییه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
یارى چوون كه له به‌غداد به‌رێوه‌چوو، ئه‌مانه‌ى به‌غداد به گۆڵێكى بێوه‌ڵام توانى یارییه‌كه بباته‌وه به‌ڵام پێش ئه‌م یارییه نه‌ورۆزى میواندار له خانه‌ى ریزبه‌ندى خوله‌كه له پێش تیپى میوانه‌وه‌یه به جیاوازى خاڵێك به كۆكردنه‌وه‌ى 36 خاڵ له پله‌ى یانزه‌یه‌مه له به‌رامبه‌ردا ئه‌مانه‌ى به‌غداد له پله‌ى چوارده‌یه‌مه به 35 خاڵ .
سپۆرت میدیا – دێسكى عێراقى