تۆپی سەرمێزی سلێمانی بووە پادشای یانەکانی عێراق
تیمی تۆپی سەرمێزی یانەی وەرزشی سلێمانی جارێکی دیکە بووەوە بەگەورەی عێراق و تاجی پاڵەوانێتی خولی نایابی لەسەرنا.
لەھۆڵی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی یارییەکانی قۆناغی دووەم و کۆتایی خولی نایابی تۆپی سەرمێزی یانەکانی عێراق بەبەشداری (١٠) یانە دەستیپێکردو کوڕانی یانەی وەرزشی سلێمانیش پێش کۆتایی ھاتنی یارییەکانی خولەکە نازناوەکەیان بەدەستھێنا.
کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ کوڕانی یانەی دایک روبەڕوی کوڕان یانەی غازی باشور بوونەوەو بەئەنجامی (٣-٠) یارییەکەیان لەبەرژەوەندی خۆیان کۆتایی پێھێنا.
دواتر و کاتژمێر (٤:٠٠)ی پاش نیوەڕۆ شێرە کوڕانی یانەی سلێمانی (عومەر ئەیاد، حسێن عومەر، ئەنوەر موئەییەد) بەرامبەر یانەی برایەتی یارییان کردو ئەو یارییەشیان بەئەنجامی (٣-١) بردەوە.
ئەو سەرکەوتنە، ھەشتەم سەرکەوتنی یەکلەدوای یەکی یانەی سلێمانی بوو، لەقۆناغی دووەم و کۆتایی خولەکەدا، بەوەش پێش بەڕێوەچوونی جەولەی کۆتایی نازناوی پاڵەوانێتییەکەیان دەستبەرکرد.
بەو ئەنجامە یانەی سلێمانی کەھەڵگری ژمارەی پێوانەییە لەدەستەبەرکردنی نازناوی خولی یانەکانی عێراقدا، دەبێتە نوێنەری وڵاتەکەی و مانگی داھاتوو بەشداری پاڵەوانێتی یانەکانی عەرەب دەکات، کە بڕیارە لەبەیروتی پایتەختی لوبنان بەڕێوەبچێت.
یانەی سلێمانی لەقۆناغی یەکەمی خولەکەدا نۆ یاریی ئەنجامدا و ھەر نۆ یارییەکەشی بەسەرکەوتن و لەبەرژەوەندی خۆی یەکلایی کردەوە:
سلێمانی × کۆیە ٣-٠
سلێمانی × دەربەندیخان ٣-٠
سلێمانی × نەوتی باکور ٣-١
سلێمانی × ھەڵەبجە ٣-٠
سلێمانی × دھۆک ٣-٠
سلێمانی × ئەکاد ٣-٠
سلێمانی × ئاشتی ٣-٠
سلێمانی × پێشمەرگەی سلێمانی ٣-٠
سلێمانی × برایەتی ٣-٢.
لەقۆناغی دووەم و کۆتاییشدا تا ئێستا ھەشت یاریی دیکەی ئەنجامداوەو ئەو ھەشت یارییەشی بەسەرکەوتن بەکۆتا ھێناوە.
سلێمانی × نەوتی باکور ٣-١
سلێمانی × ئەکاد ٣-٠
سلێمانی × پێشمەرگەی سلێمانی ٣-٠
سلێمانی × جەیش ٣-٠
سلێمانی × ختوت ٣-٠
سلێمانی × دووز ٣-٠
سلێمانی غازی باشور ٣-٠
سلێمانی × برایەتی ٣-١
سلێمانی × سناعە (شەممە).