هەواڵ

دكتۆر سۆران جه‌مال تاهیر: یه‌كێتیی پاڵپشتى وه‌رزش ده‌بێت

له‌ په‌راوێزى به‌شداریكردنى له‌ رۆژى كۆتایى پاڵه‌وانێتى تۆپى سه‌رمێزى یانه‌كانى عێراق، دكتۆر سۆران جه‌مال تاهیر ، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیی نیشتیمانى كوردستان جه‌ختى له‌ پاڵپشتى و هاوكارى حزبه‌كه‌ى بۆ وه‌رزشكاران كرده‌وه‌ .

دكتۆر سۆران رایگه‌یاند، یه‌كێتیی هه‌میشه‌ پاڵشتى وه‌رزش بووه‌و له‌ داهاتووش ده‌بێته‌ پاڵشت و هه‌مه‌ئاهه‌نگى ته‌واوى دامه‌زراوه‌ وه‌رزشیه‌كان و وه‌رزشكاران و یانه‌كانى كوردستان .

دكتۆر سۆران پیرۆزبایى ئاراسته‌ى یانه‌كانى سلێمانى و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانیش كرد كه‌ توانیان ببنه‌ پاڵه‌وانى پیاوان و ئافره‌تانى عێراق له‌ پاڵه‌وانێتی تۆپى سه‌رمێز .

سپۆرت میدیا-سلێمانى

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button