عه‌تا حه‌مه ساڵح ، له وه‌رزشكارێكى دیاره‌وه بۆ سهرجێگهى نه‌خۆشییه‌كى قورس

زیاتر له چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك زیاتره به‌سه‌رماو گه‌رما له نێو یاریگه‌كان ده‌بینرا ، له سه‌رووى یاریزانه سه‌ره‌كیه‌كانى یانه دیاره‌كانى كوردستان له نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو یاریزانێكى چاپوك و دیاربووه به‌ڵام له پڕ نه‌خۆشیه‌ك یه‌خه‌ى پێ گرت و ئێستا له یاریگه‌ى دابڕاندووه ئه‌ویش عه‌تا حه‌مه ساڵح ، راهێنه‌رى گۆڵپارێزه‌كانى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانیه .
له كاتى ئه‌م دیداره بێهێزى یه‌خه‌ى گرتبوو به حاڵ قسه‌ى بۆ ده‌كرا ، چونكه ئه‌و به‌شێكى گه‌وره‌و سه‌ره‌كى جگه‌رى له كاركردن وه‌ستاوه‌و ده‌ست به دوعاى چاوه‌ڕێى هیمه‌تى هه‌مووانه بۆ هاوكاریكردنى تاوه‌كو بگه‌ڕێته‌وه دۆخى جارانى و بگه‌ڕێته‌وه خزمه‌تكردن به وه‌رزشكردن .
عه‌تا حه‌مه ساڵح پاش بێهیوابوونى چاره‌سه‌رى له سلێمانى له ماوه‌ى رابردوو گه‌شتى وڵاتى ئێرانى بۆ چاره‌سه‌ر كردووه ، سه‌باره‌ت به دۆخى ته‌ندروستى ئێستاى پاش ئه‌و سه‌ردانه دكتۆر عه‌تا وتى ، به كۆمه‌ڵێك چاره‌سه‌ر گه‌ڕاومه‌ته‌وه به‌ڵام زۆر بێهزو توانام تواناى هیچ جووڵه‌یه‌كم نه‌ماوه‌و نه‌خۆشیه‌م برستى لێ بڕیوم ، كۆمه‌ڵێ خواردن و جۆره‌ها میوه‌هات و پێوێستى رۆژانه‌م لێ قه‌ده‌غه كراوه‌و بۆ ماوه‌ى مانگێك دواتر ده‌بێت جارێكى تر بچمه‌وه وڵاتى ئێران بۆ چاره‌سه‌رو دانیشتنى كۆتایى له‌گه‌ڵ پزیشك كه‌له‌وێدا بریار له‌سه‌ر نه‌شته‌گه‌رى ده‌دات .
دۆخى ئابوورى عه‌تا حه‌مه ساڵح هه‌ر وه‌ك كه‌سێكى ئاساییه‌و ره‌نگه زۆر ده‌مێك بێت كه ئیدى تواناى چاره‌سه‌رى خۆى نه‌مابێت به‌ڵام ئه‌و ده‌ڵێت ، سوپاس بۆ خوا‌و هیمه‌تى وه‌رزشكاران و دۆستان به ماددى و مه‌عنه‌وى هاوكاربوون ، سوپاسى تایبه‌ت بۆ نووسینگه‌ى وه‌رزشى شێخ لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتیمانى كوردستان و یانه‌ى نهورۆزو به‌شى زۆرى وه‌رزشكاران.
ئه‌و وتیشى بۆ ئه‌م نه‌خۆشیه یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى سه‌ردانیان كردووم و به‌ڵێنیان پێداوم كه هاوكارم بن به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ، چونكه ماوه‌ى زیاتر له پانزه ساڵ خزمه‌ت به‌و یانه‌یه ده‌كه‌م .
تاوه‌كو ئێسته هیچ به‌رپرسێكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار به سه‌رۆكى حكومه‌ت و جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له خه‌مى عه‌تا حه‌مه ساڵح نه‌بوون له كاتێكدا ئه‌و خاوه‌نى چه‌ندین نازناوو ده‌ستكه‌وته و خزمه‌تى چه‌ندین یانه‌ى گه‌وره‌ى كوردستانى كردووه .
سلێمانى -هه‌رێز جه‌مال