سه‌یران عه‌لى ئه‌حمه‌دى؛ ناوێكى دره‌وشاوه‌ى كوردانه له تۆپى ده‌ستى ئێران
له شارى سنه یاریكردووه
![](https://i0.wp.com/sportmedia.krd/wp-content/uploads/2022/01/Capture.jpg?fit=568%2C355&ssl=1)
ئه‌و هه‌ر له منداڵیه‌وه خولیاى وه‌رزشى هه‌بووه ، هه‌ر زووش خۆى له یاریگه‌كان بینییه‌وه‌و چاوى یانه گه‌وره‌كانى ئاسته‌ى خۆى كرد‌و ئێستاش نه‌ك له وڵاته‌كه‌ى خۆى به‌ڵكو له وڵاتانى ده‌ره‌وه‌ش گۆڵپارێزێك و وه‌رزشكارێكى به‌ناوبانگى تۆپى ده‌سته .
سه‌یران عه‌لى ئه‌حمه‌د ، خانمه گۆڵپارێزى تۆپى ده‌ست له دیدارێكى تایبه‌ت باسى ئه‌زموونى خۆى كرد‌و ده‌لێت، له ساڵى ١٩٩٣ له شارى سنه له‌دایكبووم ، هه‌ر وه‌ك هه‌موو كه‌سێك له منداڵیه‌وه حه‌زێك و خولیایه‌كى ده‌بێت من خۆم له وه‌رزش بینیه‌وه‌و ئێسته‌ش ماوه‌ى ١٧ ساڵه له یاریكردن به‌رده‌وامم .
سه‌یران باس له‌وه‌ده‌كات ئه‌زموونى پیشه‌گه‌رى له عێراق و به دیاریكراوى له یانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان تاقیكردۆته‌وه له‌گه‌ڵ یانه‌كانى ئافره‌تانى هه‌ولێرو قه‌ڵاو شه‌قڵاوه‌و هه‌ر له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه به‌شدارى له پاڵه‌وانێتى یانه‌كانى عه‌ره‌بى كردووه له وڵاتى مه‌راكیش .
ئه‌زموونى ئه‌و گۆڵپارێزه ئاستبه‌رزه وه‌ك خۆى گێرایه‌وه پڕ ههگبهیهو له شارى سنه یاریكردووه بۆ یانه‌كانى (شهرداری سنه.مارتیا.چیلان سازه.شهید شاهرخ شکوهی) و له شارى ئه‌سفه‌هانیش بۆ یانه‌ى (سپاهان) و له مه‌شهه‌دیش (اشتاد سازه) و له شارى
شیرازیش بۆ (شهید چمران لارستان.شهید شاملی) و یاریكردووه‌و و ئێستاش له یانه‌ى شهید شاملی كردووه‌و به‌شدارى پاڵه‌وانێتى ئاسیاى كردووه‌و له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى بۆته یه‌كه‌م و به‌شدارى جامى یانهكامى ئاسیاى كردووه‌و چوارجاریش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى ئێران به‌شدارى پاڵه‌وانێتى ئاسیاى كردووه .
سه‌باره‌ت به ئاستى یارى تۆپى ده‌ست له ولاتى ئێران به تایبه‌ت كه كۆتاییه‌كانى ساڵى رابردوو هه‌ڵبژارده‌ى ئێران به‌شدارى جامى جیهانى تۆپى ده‌ستى خانمانى كرد ، سه‌یران ده‌لێت ، ئاستى تۆپى ده‌ست زۆر باشه‌و رێگه‌ى به‌ره‌و پێشچوونیشى زیاتریشى هه‌یه به‌ڵام وه‌ك خۆى ده‌لێت ئاستى پیشتیوانیان تا راده‌یه‌ك كه‌مه چونكه ئه‌وان به‌و پاڵپشتیه ده‌توانن به‌ره‌و پێش بچن .
سه‌یران وتیشى ، له خولى سوپه‌رى تۆپى ده‌ستى خانمانى ئێران ئێسته ٥ یاریزانى كورد له تیپهكانن .
سه‌یران له كۆتایى دیداره‌كه سوپاسى ته‌واوى خانه‌واده‌كه‌ى ده‌كات به درێژاى ته‌مه‌نى یاریكردنى پاڵپشتى بوون و ئاواته خواز بوو كه بتوانێت له ئاستبه‌رزى به‌رده‌وام بێت و خۆى له پاڵه‌وانێتییه گه‌وره‌كان ببینێته‌وه .
سه‌یران ده‌رچووى كۆلیژى ژمێریارییه له زانكۆى سنه .
دیدارى – سپۆرت میدیا
ئێران