رۆژ ره‌فیق گۆڵبارانى وڵاتانى ئاسیا ده‌كات
له وڵاتى به‌حره‌ین ركابه‌رى یارییه‌كانى تۆپى ده‌ستى تازه‌پێگه‌یشتوانى كیشوه‌رى ئاسیا به‌رده‌وامه‌و هه‌ڵبژارده‌ى عیراق یه‌كێكه له وڵاته به‌شداره‌كان .
عیراق له قۆناغى به‌راى پێنج یاری ئه‌نجامداوه ، ته‌نیا یارییه‌كى له هه‌ڵبژارده‌ى ئیمارات بردۆته‌وه‌و له یارى پله به‌ندى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌یه‌ش بۆ پله‌ى نۆیه‌م به‌رامبه‌ر هندستان یاریده‌كات .
پێكهاته‌ى عیراق له‌م پاڵه‌وانێتییه كه دكتۆر ئاوات ئه‌حمه‌د یاریده‌ده‌رى راهێنه‌ره ، دوو یاریزانى كوردى تێدایه ئه‌وانیش رۆژ ره‌فیق و محه‌مه‌د دلێره .
رۆژ ئه‌مرۆ گۆڵى ژماره ١٠٠ـى بۆ هه‌ڵبژارده‌ى نیشتیمانى عیراق تۆماركرد له‌و پاڵه‌وانێتییه به‌رامبه‌ر ئیمارات ، ئه‌و یاریزانه كورده به درێژاى پاڵه‌وانێتییه‌كه ٩ گۆڵى تۆماركردووه به جۆرێك ٣ گۆڵ دژى ژاپۆن و ٢ گۆڵ به‌رامبه‌ر قه‌ته‌رو گۆلێك به‌رامبه‌ر كوه‌یت و ٣ گۆڵیش به‌رامبه‌ر ئیمارات .
سپۆرت میدیا – مه‌نامه